fbpx
Shadow Shadow

گروپەکانى سەر بە تورکیا چوونە سنورى سەرێکانى

هێزەکانی ئەمریکا ڕۆژئاواى کوردستانیان بەرەو هەرێم جێهێشت

09:42 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا کە بەشدارن لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هەرێمى کوردستان کشانەوە، گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیاش چونە ناو سنورى سەرێکانییەوە.

.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە نیوە شەوی ڕابردووەوە بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە نزیک قامیشلۆن دەستیانکردووە بە کشانەوە لەو ناوچەیە و لە سنورى سێمالکاوە دەکشێنەوە و ئەو ناوچانە جێدەهێڵن.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە هاوڵاتییانی قامیشلۆ بە هێزەکانی ئەمریکایان وتووە، بۆچی کوردەکان جێدەهێڵن، لە وەڵامدا ئاماژەیان بەوەکردووە “ئێمە بە فەرمانی ئەمریکا و بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەم ناوچانە دەکشێینەوە”.

.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری هاوڵاتییەکی کورد پێی وتوون “لە داهاتوودا ئێوە چۆن بە منداڵەکانتان دەڵێن کە ئێمە هاوپەیمانە کوردەکانمان بەتەنها جێهێشت بۆ ئەوەی بەدەستی تورکەکان بکوژرێن”.

.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە قامیشلۆ لەکاتێکدایە، پێشتریش لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە، کە دواینیان چۆڵکردنی فڕۆکەخانەی سیرین بوو لە کۆبانی.

.

ڕوانگەى سورى ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوکات لەگەڵ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکادا، گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوونە ناو سنورى سەرێکانى یەوە، دواى ئەوەى شەوى ڕابردوو هێزەکانى هەسەدە کشانەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل