fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هێزەکانى ئەمریکا بەرپرسێکى باڵاى حەشدى عەشایرى دەستگیر دەکەن

14:29 دوو شه‌ممه‌ 24 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

سەرچاوەیەکى سەربازى عێراقى ئاشکراى کرد، هێزەکانى ئەمریکا بەهاوکارى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانیەوە بەرپرسێکى حەشدى عەشایریان لەئەنبار دەستگیرکردووە. 

.

 

سەرچاوەی سەربازییه‌كه‌ بۆ میدیاکان ئاشکراى کردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە،24ى شوباتى 2020)، هێزێکى هاوبەشى ئەمریکا لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانییەوە بەرپرسێکى حەشدى عەشایریان لەپارێزگاى ئەنبار دەستگیر کردووە.

.

سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە، هێزە هاوبەشەکە بریتی بوون لە سەربازانى ئەمریکا و دەزگاى دژە تیرۆر و لەڕێگەى دابەزینى ئاسمانیەوە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى معدى عوبێدى، بەرپرسى فەوجى حەشدى عەشایرى لە ناحیەى بەغدادییە سەر بە قەزاى هیتى ئەنبار. 

.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزەكه‌ فەرمانى دەستگیرکردنى ناوبراویان لەلایەن دادگاوە پێ بووە.

.

پێشتر و لەمانگى کانونى یەکەمى ساڵى پار هێزێکى ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵى نەسیر عوبێدى و دەستیگریان کرد و هۆکارى دەستگیرکردنەکەشى بۆ ئەوە گەڕێنرایەوە کە زانیارى گەیشتووەتە ئەمریکییەکان، ناوبراو بەشدارى کردووە لەهێرشە موشەکییەکانى سەر بنکەى سەربازى ئەمریکا لەعەین ئەسەد.

.

معدى عوبێدیش بەشێخى عەشیرەتى عوبێدییەکانى پارێزگاى ئەنبار دادەنرێت ئەو عەشیرەتە دژایەتى خۆیان بۆ داعش و شەڕکردنى ڕاگەیاندووە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل