fbpx
Shadow Shadow

هێزێکی گەورەی ئەمریکا بە چەکی قورسەوە گەڕایەوە ڕۆژئاواى کوردستان

14:46 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی تەل تەمر و کۆبانی، ئەوەش پاش ئەوە هات کە فەرماندەى هێزەکانى هەسەدە هۆشدارى دا لەوەى تورکیا جەنگى ڕانەگرتوە.

,

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند: “لەنیوەرۆی ئەمڕۆوە، هێزێکی سوپای ئەمریکا کە لە 150 سەرباز پێکهاتون لەگەڵ کۆمەڵێک چەکی قورس بەرەو بنکە سەربازی ‘سرین’ى نزیک کۆبانی بەڕێکەوتون، کە بنکەیەکی هێزە زەمینی و ئاسمانییەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژئاوای کوردستان”.

,

ئەوەش ئاشکرا کراوە: “گەڕانەوەی ئەم ژمارە زۆرەی سەربازانی ئەمریکا بۆ ئەو بنکەیە، دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکا لەڕێگای ئەو بنکەیەوە ماڵەکەی ئەبوبەکر بەغدادیان لە گوندی باریشای ئیدلب بۆردوومان کرد”.

,

ئەوەش پاش ئەوە دێت بەیانی ئەمڕۆ، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاندبو: “تورکیا و گروپە میلیشیاکانى دەستیانکردووە بە داگیرکردنى گوندە مەسیحییەکان و هەوڵدەدەن بچنە ناو شارى تەل تەمر، کە زۆربەى دانیشتوانەکەى ئاشورین و مەترسی کۆمەڵکوژیان لەسەرە”.

,

فەرماندەى گشتیی هەسەدە داواشی لە ئەمریکا کرد، پابەندى بەڵێنەکانى بێت و بە ئەرکى خۆى هەستێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل