fbpx
Shadow Shadow

"سەرباری داوای چەند لایەنێک بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان"

هێزێکی سەربازیی ئەڵمانی بەڕێوەیە بۆ عێراق

18:39 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرباری زیادبوونی ئاڵۆز و توندوتیژییەکان لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە عێراق، فەرماندەى جێبەجێکاری هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا ناردنی نزیکەى 60 سەرباز و ڕاهێنەری سەربازی ئەڵمانی بۆ عێراق ڕاگەیاند.

.

ئەمڕۆ شەممە، 4ی کانونی دووەمی 2019، سیمون هوفمان، فەرماندەى جێبەجێکاری هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا بە ئاژانسی هەواڵیی ئەڵمانیای وتووە، “سەرباری هەموو شتەکان، ئێمە پێمانوایە دەتوانین هێشتا لە ئەرکەکانمان بەردەوام بین لە مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان.”

.

دەشڵێت، “ئەو سەرباز و ڕاهێنەرانە لە بنکەیەکی سەربازیی لە هەولێر و لە بنکەیەکی تری نزیک بەغدای پایتەخت جێگیردەکرێن.”

.

ئاماژەى بەوەشکرد، “هێزەکە بە چەند گروپێک ڕەوانەى عێراق دەکرێن و پرۆسەکەش دەستیپێکردووە”.

.

ئەوە لەکاتێکدایە هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانی فەتح داوای لە هێزە عێراقییەکان کرد “ڕیزەکانیان یەک بخەن بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عیراق” و بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو بابەتە کۆببێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل