fbpx
Shadow Shadow

هێزێكی گەورەی ئەمریكا و هەسەدە بەرەو ڕێگای M4 جوڵێندران

19:04 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هێزێكی گەورەی ئەمریكا و هێزەكانی سوریا دیموكرات “هەسەدە” لەسەر رێگەی M4 لەرۆژهەڵاتی سوریا بەرەو تەل تەمەر جوڵێندران و تائێستا دیار نییە هۆكارەكەی چییە.

،

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە، ئەو هێزەی ئەمریكا و هەسەدە لە شاری حەسەكەوە جوڵێندراون بەرەو رێگەی M4 و شارۆچكەی تەل تەمەر دەچن و  پێكهاتوون لەچەندین زرێپۆشی سەربازی و دەیان سەرباز.

،

بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی RT ڕوسی بڵاویكردوەتەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا بەئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوەو پارێزگاری لەو كاروانە سەربازییە دەكەن.

،

ئەوەی جێی باسە، تائێستا دیار نییە هۆكاری جوڵاندنی ئەو هێزە گەورەیە چییە و هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نزیك لە هەسەدەش زانیاریان لەسەر جوڵەی ئەو هێزە بڵاونەكردووەتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل