fbpx
Shadow Shadow

دواى ڕێککەوتنى ڕوسیا و تورکیا

پێشمەرگەى ڕۆژ لەناوچەى ئارام جێگیردەکرێت؟.. “ئێمە ئامادەین”

12:01 چوار شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

 

بەرپرسێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (ئەنەکەسە) ڕایگەیاند، تا ئێستا داوایان لێنەکراوە پێشمەرگەى ڕۆژ لەناوچەى ئارام جێگیربکەن، بەڵام ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن هێزەکانیان بنێرنە ئەو ناوچانە.

.

دوێنێ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2019، ڕوسیا و تورکیا ڕێککەوتنێکیان دەربارەی ناوچەی ئارام و ڕۆژئاوای کوردستان واژۆکرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە سوپای ڕوسیا و تورکیا لە سەرجەم سنورەکانی ناوچەی ئارام جگە لە قامیشلۆ، گەڕانی سەربازی بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجام دەدەن.

.

هەروەها لەسەر ئەوەش ڕێککەوتون کە شەڕڤانانی یەپەگە لەشارەکانی تەلرەفعەت و منبەج بکشێنەوە.

.

شەلال گەدۆ، ئەندامی سەرکردایەتی ئەنەکەسە و ئەندامی دەستەی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئێمە ئامادەین لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی کورد، هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ بنێرینە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ناوچەی ئارام”.

.

وتیشى “هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەپێناو پاراستنی کیانی کورد و هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دروستبوون و ئامادەن ئەگەر داوایان لێبکرێت بچنە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان”.

.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی ڕوسیا و تورکیا لەناوچەی گرێ سپی و سەرێکانی هێزەکانی تورکیا جێگیر دەبن، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باسیان لە دەنگۆى ئەوەکردووە کە رەنگە هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ لەچەند ناوچەیەکی ناوچەی ئارام جێگیر بکرێن.

.

شەلال گەدۆ باسى لەوەکرد، هەتا ئێستا داوایان لێنەکراوە هێزەکانیان ببەنە ناوچەی ئارام و لەڕێککەوتنی تورکیا – ئەمریکا و تورکیا – ڕوسیادا ئەوە باس نەکراوە “بەڵام ئەگەر داوامان لێبکەن ئامادەین هێزەکانمان لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیانی کورد بنێرین، تا ئێستاش هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نییە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل