fbpx
Shadow Shadow

هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئەنبار و هەولێر یانەی بەرشەلۆنەی ترساندووە

17:00 پێنج شه‌ممه‌ 09 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ترسی لێنیشتووە و

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانونی دووەمی 2020، ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە: “بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە توشی دوودڵییەکی زۆر بوون، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران دروست بووە”.

،

ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەشکردووە: “نیگەرانییەکەی یانە ئیسپانییەکە ئەوەیە کە لە ئێستادا تیمێکی یانەکە لە سعودیەن بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانی”.

،

سپۆرت باسی لەوەشکردووە، دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هەندێک بژاردەی دیکە ئەگەر هەر کێشەیەکیان بۆ دروست ببێت لەکاتی گەڕانەوەی یانەکەیان بۆ ئیسپانیا، بەهۆی ئەو هەڕەشە ئاسمانیانەی کراوەتە سەر ناوچەکە.

،

هەرچەندە سعودیە  تا ڕادەیەک لە عێراق و ئێرانەوە دوورە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە خاکی عێراق بووەتە جێگای ململانێکانی ئەمریکا و ئێران، سعودیە دەیەویت بەتەواوەتی ئارامی بۆ تیمەکەی و هاندەرانی لەمیانەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی سوپەری ئیسپانی بپارێزێت.

،

شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانی کە ئەمساڵ بەشێوازێکی نوێ و لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڤالانسیای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی، بڕیارە ئەمشەویش لە یاری دووەمدا بەرشەلۆنە و ئەتلێتیکۆمەدرید ڕوبەڕووی یەکببنەوە و براوەی یارییەکەش یاری کۆتای بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدات.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل