fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هێرشی پورە هەنگێک یارییەکی تۆپی پێی وەستاند و یاریزانەکان ڕایان کرد(ڤیدیۆ)

23:04 دوو شه‌ممه‌ 23 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

لە یارییەکی تۆپی پێی خولی نایابی تەنزانیا ڕووداوێکی سەیر ڕوویدا، پورە هەنگێک هێرشی کردە ناو گۆڕەپانەکەوە و یاریزانەکان ڕایان کرد و یارییەکەش وەستا.

.

لە خولەکی 53ی یاری نێوان یانج ئافریکانز و ئارینجا یونایتد لە خولی نایابی تەنزانیا، پورە هەنگەکە خۆی کرد بە گۆڕەپانی یارییەکەدا.

.

هەرچەندە یانەى یانج ئەفریکانز بە سێ گۆڵی بێبەرانبەر لە پێشەوە بوو، بەڵام سەرجەم یاریزانەکان کەوتنە زەوی بۆئەوەى خۆیان لە هێرشی هەنگەکە بپارێزن.

.

هێرشەکە تەنها بۆسەر یاریزانەکان نەبوو، بەڵکو یاریزانە یەدەکەکان و تیمی هونەری و ڕاهێنەرەکانیش کەوتنە زەوی.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل