fbpx
Shadow Shadow

"ئەنجومەنی دادوەری عێراق ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە"

“هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی کەمکردنەوەی سزای داعشە فەڕەنسیەکانەوە ئەنجام نەدراوە”

19:28 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕەتیکردەوە هیچ ڕێکەوتنێک هەبێت لەنێوان حکومەتەکانى عێراق و فەڕەنسا بۆ کەمکردنەوەى سزاى ئەو داعشە فەڕەنسییانەى کە بڕیاری سێدارەدانیان بۆدەرچووە.

.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق ڕایگەیاند: “ئەو سزایەى دادگا عێراقیەکان دەیسەپێنن، تەنها دادگاى تەمیز دەتوانێت پێداچوانەوەى تێدابکات”.

.

ڕاشیگەیاند: “دادگاى تەمیزى عێراقى بەگوێرەى یاسا خاوەن دەسەڵاتە سزاکە پەسەندبکات یان ڕەتى بکاتەوە، یان بیگۆڕێت بۆ سزایەکى دیکە بەگوێرەى کاتى تاوانەکە، نەک بەبۆنەى پەیوەندى دەوڵەتان”.

.

دادگاکانى عێراق سزاى لەسێدارەدانى بۆ نۆ داعشى فەڕەنسى دەرکرد، ئەوەش نیگەرانى لاى بەرپرسانى فەڕنسا دروستکردووە داوای کردووە سزاکەیان بۆ زیندانی هەمیشەیی بگۆڕێت.

.

هاوکات ژمارەیەک میدیای بیانی بڵاویانکردەوە فەڕەنسا و عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بە پێدانی بڕێک پارە بە عێراق سزای ئەو داعشانە بگۆردرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل