Shadow Shadow

ئەمریکا ڕەتى دەکاتەوە ئەو هێرشە ئەو ئەنجامى دابێت

هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتى هێرشەکەی سەر حەشدى شەعبى لە ئامرلى نەگرتووەتە ئەستۆ

19:55 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی ئامرلی نەگرتووەتە ئەستۆ، کە لە ئەنجامى بۆردوومانى فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان بۆسەر بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى چەکدارێکى ئەو هێزە گیانى لەدەستدا.

.

مەهدی تەقی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “یەکێک لەو سێ بریندارانەی کە ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانێکی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی نەناسراوە بۆ سەر لیوای 16ى حەشدی شەعبی لە ئامرلى ئەنجامدرا، بەهۆی سەختی برینکەیەوە گیانی لەدەستدا”.

.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ئەو لیوایە هەموویان لە پێکهاتەی تورکمان بوون، هەندێکی دیکەشیان لە حەشدی هۆزەکان بوون و بۆردوومانەکەش کاتژمێر 2و 20 خولەکەى بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی ئەنجامدراوە.

.

هاوکات ناسر يوسف، ئەندامی کورد لە پەرلەمانى عێراق کە لە هەمان لیژنەدایە، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەپێى زانیارییەکان ئەو سەربازگەیەی کە هێرش کراوەتە سەری  چەند کۆگایەکی موشەکی بالیستی ئێرانی تێدابووە، بەڵام ئەمریکاش لە ڕێگەی پەنتاگۆنەوە ڕەتیکردووەتەوە کە هێرشەکەی ئەمرۆ بۆ سەر سەربازگەکەی حەشدی شەعبی لە ئامرلی ئەوان ئەنجامیاندابێت”.

.

لە ئێستا حکومەتى عێراق ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەى ئەو هێرشەوە بەردەوامە، تا ئێستاش نە داعش و نە هیچ لایەن و وڵاتێک بەرپرسیاریەتى خۆى لەو هێرشە دەرنەبڕیوە.

.

لەلایەکى دیکەوە، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزەکانیان بەشدارى لە هیچ پرۆسەیەکى سەربازى دژى هیچ بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبى لە عێراق نەکردووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل