Shadow Shadow

حکومەتى هەرێم: ئاوارەکان ئازادن لە گەڕانەوە بۆ زێدى خۆیان

هیومان ڕایتس وۆچ حکومەتى هەرێم تۆمەتبار دەکات بە ڕێگریکردن لە گەڕانەوەى ئاوارە عەرەبەکان

09:19 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى ڕایگەیاندووە، حکومەتى هەرێم ڕێگرە لە گەڕانەوەى زیاتر لە چوار هەزار ئاوارەى عەرەبى سونە بۆ زێدى خۆیان، حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، ئاوارەکان ئازادن لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانى خۆیان.

,

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى (هیومان ڕایتس وۆچ) لە ڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ 6ى ئەیلول بڵاوى کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕێگرە لە گەڕانەوەى چوار هەزار و 200 ئاوارەى عەرەبى سونە بۆ زێدى خۆیان، کە خەڵکى 12 گوندى ڕۆژهەڵاتى موسڵن”.

,

ئەو ڕێکخراوە ئاماژەى بەوەشکردووە: “دواى سێ ساڵ لە ئازادکردنەوەى قەزاى حەمدانییە کە لەژێر دەستى داعشدا بو، حکومەتى هەرێم تەنها رێگاى داوە خەڵکە کوردەکە و ئەو عەرەبانەى پەیوەندییان پێوەیان هەیە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان”.

,

لە ڕاپۆرتەکەیدا هیومان ڕایتس وۆچ ئەوەشى ئاشکرا کردووە: “پاش ئەوەى خانەوادە عەرەبەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕێگریان لێدەکرێت بگەڕێنەوە زێدى خۆیان، لەڕێى نامەیەکى ئەلیکترۆنییەوە بەرپرسێک لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئاوارەکان ئازادن لەوەى بگەڕێنەوە”.

,

لەما فەقیە، بەرپرسی بەشى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى ڕایگەیاندووە: “حکومەتى هەرێم ڕێگرە لە گەڕانەوەى هەزاران گوندنشینى عەرەب بەبێ بونى هۆکارێکى یاسایی”.

,

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە: “سێ لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو بابەتە کردووە، بۆ زانینى ئەوەى تاچەند حکومەتى هەرێم ڕێگرى لەگەڕانەوەى ئاوارەکان دەکات، لە نێوان ساڵى 2016 تاوەکو مانگى حوزەیرانى ساڵى 2019، چاوپێکەوتنمان لەگەڵ 11 گوندشینى عەرەب کردووە کە لە کەمپى ئاوارەکانى حەسەن شام، مەنکوبە، شیرکان و تەل ئەسوەد بوون”.

,

 

دیندار زێبارى، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 10ى ئابى ئەمساڵ وەڵامى ڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤى داوەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە: “سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتییە لە گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان، بەبێ ڕەچاوکردنى ئینتیما و ئاین و نەتەوە”.

,

لە نامەکەیدا دیندار زێبارى چەندین بەڵگەى خستوەتەڕو، کە بە ژمارە گەڕانەوەى ئاوارەکانى چەندین گوند تۆمار کراون.

,

لەبارەى وەڵامى حکومەتى هەرێم بۆ هۆکارەکانى ڕێگرتن لە گەڕانەوەى هەندێک لە ئاوارەکان، دیندار زێبارى بە ڕێکخراوى هیومان ڕایتس وۆچى وتوە: “چەند هۆکارێک هەن بۆ ئەوەى ڕێگر بین لە نەگەڕانەوەى بەشێک لە ئاوارەکان، ئەوانیش بوونى مین و تەقەمنییە لە ناوچەکانى خۆیان، وێران بوونى خانوەکانیان، کێشەى کۆمەڵایەتى و زەوی و زار، وە بوونى ترس لە هێرشى هەندێک لەو گوندنشینانەى کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، لەگەڵ ئەو بارە ئەمنییەى لە ئەنجامى ڕیفراندۆمى سەربەخیی هەرێمى کوردستانەوە دروستبوونە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل