fbpx
Shadow Shadow

هیندستان.. 60 ملیۆن کۆرپەلەی کچ لەبار براون

17:35 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی هیندستان، ڕێژەی ئافرەتان بەرانبەر پیاوان لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا 60 ملیۆن کۆرپەلەی کچ لە باربراون.

.

میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە 132 گوندی ناوچەی “ئۆتارکاشی” لە ولایەتی “ئۆتار ئاخەندی” هیندستان زیاتر لە 216 منداڵ لە دایک بوون هەموویان کوڕ بوون و کچیان تێدا نەبووە.

.

دەسەڵاتدارانی ولایەتەکە حاڵەتەکەیان بە مەترسیدار ناوبردووە و گومانیان هەیە ئەو بابەتە بە ئەنقەست ڕوویدابێت، لەگەڵ ئەوەشدا گومان دەکرێت ئەو خێزانانە هەر کات بە ڕەگەزی منداڵەکانیان دیاریکرابێت و کچ بووبێت لەباریان بردبێت.

.

بەپێی میدیاکان، لە باربردن لە دەروەی یاسا لە هیندستان لە ساڵی 1994 بەردەوامە، بە تایبەتی لە ناوچانە کە دەکەونە دەرەوەی شاری نیودلهی پایتەختی ئەو وڵاتە.

.

بەپێی بەدواداچوونی میدیاکان قورسی دۆخی ئابوری کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە هۆکاری تەشەنەکردنی ئەو حاڵەتە بووە.

.

هاوکات بەپێی سەرژمێری ساڵی 2011 ،ژمارەی ئافرەت بە رانبەر بە پیاو کەمبووە و هەر پیاوێک ئافرەتێکی بەرنەکەوتووە.

.

هەر بە پێى ڕاپۆرتەکانی حکومەتی بە هۆی لە باربردنی نایاسایی زیاتر لە 60 ملیون  کۆرپەلەی کچ لەوڵاتە باربراوە.

.

بەپێی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتووانی هیندستان گەیشتوەتە ملیارێک و 369 ملیۆن و 539 هەزار کەس.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل