fbpx
Shadow Shadow

هیندستان موشەکێکی بالیستی تاقیدەکاتەوە کە تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى هەیە

20:20 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هیندستان بەنیازە موشەکێکى بالیستى تاقیبکاتەوە، کە مەودایەکى دووردەڕوات و تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى دەبێت.

,

ڕۆژنامەی ئیندیانا ئێکسپرێسی هیندی بڵاویکردەوە: “سوپای هیندستان ئامادەباشی دەکات بۆ تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالیستی دوورهاوێژ لە جۆری کەی 4، کە تاکو مەودای سێ هەزار و 500 کیلۆمەتر دەڕوات”.

,

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامە هیندییەکە، ئەو جۆرە موشکە لە وڵاتی هیندستان پەرەی پێدراوە بۆ ئەوەی لە توانایدابێت کڵاوە ئەتۆمییەکان هەڵبگرێت.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پاڵ ئەو موشەکەدا، مۆشەکێکی دیکەش پەرەی پێدەدرێت لە جۆری ئیف ئۆ 5، کە مەوداکەی دەگاتە 700 کیلۆمەتر.

,

ئەوەش ئاشکراکراوە، تاقیکردنەوەکان لە 8ی ئەم مانگەوە ئەنجامدەدرێت لە ناوچەیەکى ویلایەتی ئەندرابرادیش و ئەو جورە موشەکانە لەژێرئاوە دەهاوێژرێن و تاقیدەکرێنەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل