Shadow Shadow

هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت

12:29 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پزیشکانی هیندستان گەنجێکی هیندییان لە مردن ڕزگارکرد، پاش ئەوەى 452 پارچە ئاسنی خواردبو.

,

لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەحمەد ئابادی ناوەڕاستی هیندستان، حاڵەتێکی دەگمەن و سەیرى پزیشکی تۆمار کراوە، کە بووەتە جێی سەرنجی میدیاکانی جیهان.

,

گەنجیکی تەمەن 28 ساڵی خەڵکی شاری ئەحمەد ئاباد، دوای ئەوەی ئازارێکی زۆری لە سکی دروست دەبێت و توشی هەناسەبڕکێ و ئازارێکی زۆر دەبێت، لە ڕێگای خێزانەکەیەوە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، لە پشکنینی تیشکیدا دەردەکەوێت کە بڕێکی زۆر لە پارچە ئاسنی بچوک لە ناو سکیدایە و بەهۆیەوە توشی زەبرێکی کوشندە بووە و بەتەواوەتیش مەترسی لەسەر ژیانی هەبووە.

,

پزیشکێک لە نەخۆشخانەی ئەحمەد ئاباد، بە ڕۆژنامەی ئیندیا تودەی ڕاگەیاندووە: “لەنێو سکی ئەو گەنجەدا 4 کیلۆ ماددەی ئاسن هەبوە کە 452 پارچەی بچوک بووە و پێکهاتوە لە هەندێک کانزا و پارچەی وردی ئاسن و برغو”.

,

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو گەنجە لەماوەی حەوت مانگدا سەرجەم ئەو ئاسنانەی خواردووە، دوای ئەوەی کە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە حاڵی زۆر خراپ بوە و دوای چەندین نەستەرگەری، توانیومانە سەرجەم ئەو پارچە ئاسنانە دەربهێنین لەناو سکیدا”.

,

هاوکات رۆژنامەی میرۆری بەریتانی لەسەر زاری پزیشکەکانەوە باسی لەوە کردووە، ئەو گەنجە لەڕوی دەرونییەوە تەواو نەبوە و کێشەی ژیری هەبوە، بۆیە خوی گرتوە بە خواردنی ئەو پارچە ئاسنانەوە و خێزانەکەشی نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن.

,

لە ئێستاشدا ئەو گەنجە لەژێر چاودێری بەردەوامدایە و پزیشکەکان پێیانڕاگەیاندووە، بەشێوەیەکی زۆر باش دەرمان و چارەسەر وەردەگرێت و ڕەوشی تەندروستیشی بەرەو باشبوون دەڕوات.

هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت هیندستان؛ 452 پارچە ئاسن لەناو سکی گەنجێکدا دەردەهێندرێت

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل