fbpx
Shadow Shadow

هیندستان؛ بەهۆی کەوتنەوەى ئاگرەوە 30 کەس گیانیانلەدەستدا

08:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی شاری نیودەلهی پایتەختی وڵاتی هیندستان، 30 کەس گیانیانلەدەستدا.

,

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە یەکێک لە کارگەکانی شاری نیودلهی  پایتەختی وڵاتی هیندستان 30 کەس گیانیانلەدەستداوە.

,

ئەوەش ئاشکراکراوە، ڕوداوی ئاگرکەوتنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ى کانونى یەکەمى 2019 ڕویداوە، لە ناوچەی پیشەسازی کە دەکەوێتە بەشە دێرینەکەی شاری نیودەلهی.

,

سۆنیا چۆدری، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری نیودەلهی بە میدیاکانى وتوە: “مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت”

,

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە تائێستا، زیاتر لە 50 کەس ڕزگار بکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل