fbpx
Shadow Shadow

هیندستان؛ بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن کارتۆنیان کردووەتە سەر خوێندکاران

21:52 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە قوتابخانەیەک لە وڵاتی هیندستان بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن و بەیەک وتنەوەی خویندکاران، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک ڕێگەیەکی سەیرى بەکارهێناوە و هەر خوێندکارێک کارتۆنێکى مەقەباى کردووەتە سەرییەوە و تەنها بەردەمی خۆی دەبینێت.

,

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیندستان، کە چەند وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، لە قوتابخانەیەک لەکاتی تاقیکردنەوەدا، خوێندکاران کارتۆنیان کراوەتە سەر وتەنها بەردەمی خۆیان دەبینن.

,

بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە بەناوی ساتیش، ڕایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لە قۆپییەکردن و بەیەک وتنەوەی خوێندکاران، پێشتریش شتی لەوشێوەیەی بینیوە بۆیە پەنای بۆ ئەوە بردووە.

,

پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکانیش، بەرپرسانی پەروەردە لە هیندستان بۆ ڕێگریکردن لەو کارە چونەتە قوتابخانەکە، چونکە دژی بنەماکانی مافی مرۆڤ لە قەڵەمیان داوە، ئەو بەڕێوەبەرەش پەشیمانی خۆی لە کارەکەی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکە بە زۆر نەبوە و ڕەزامەندی خوێندکارەکان خۆشیانی لەسەر بووە.

 

هیندستان؛ بۆ ڕێگریکردن لە قۆپییەکردن کارتۆنیان کردووەتە سەر خوێندکاران

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل