fbpx
Shadow Shadow

هیلاری کلینتۆن: بەردەوامبوونی هاوسەرگیریم لەگەڵ بێڵ بوێرترین بڕیارەکانی ژیانم بوە

19:42 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

هیلاری کلینتۆن، خانمی یەکەمی پێشوتری ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ڕاگەیاندووە، باشترین بڕیارى ژیانی درێژەدان بوە بە هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ هاوسەرەکەی بێڵ کلینتۆن، سەرۆکی پیشوترى ئەمریکا.

,

بەگوێری ڕۆژنامەی “یو ئێس ئەی تودەی”ى ئەمریکی، لەمیانەی بەشداریکردنی هیلاری کلینتۆن، لە بەرنامەی “گود مۆڕنینگ ئەمریکا” پرسیارێکی ئاڕاستە کرا لەبارەى ئەوەى “ئایا بوێرترین بڕیاری ژیانت چى بوە؟”.

,

لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا، هیلارى وتویەتى: “باشترین وبوێرترین بڕیاری ژیانم لەسەر ئاستى کەسى درێژە دانبو بە هاوسەرگیرییەکەم لەگەڵ بێڵ کلینتۆن، لەسەر ئاستی گشتیش خۆ کاندیدکردنم بو بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا”.

,

هیلاری کلینتۆن خۆی و کچەکەی، بە مەبەستی ڕیکلامکردن بۆ کتێبەکەیان بەناوی “ژنە بوێرەکان”، بەشدارییان لە بەرنامەکە کردووە.

,

هیلاری کیلنتۆن، خانمی یەکەمی پێشوتری ئەمریکا بوە، هەروەها وەزیری دەروەی ئەمریکاش بوە لەسەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما، لە ساڵی 2016 لەلایەن دیموکراتەکانەوە کاندید کرا بۆ وەرگرتنى کورسی سەرۆکایەتى ئەمریکا، بەڵام نەیتوانى براوە بێت، ماوەی 40 ساڵیشە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ بێڵ کلینتۆن، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا پێکهێناوە.

,

بێڵ کلینتۆن، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، تۆمەتبارکرا بە تێوەگلان لە پەیوەندى سێکسی لەگەڵ مۆنیکا لوینسکی، ژنە فەرمانبەری کۆشکی سپی، بەڵام دوای ماوەیەک لە لێکۆڵینەوەکانى دادگای ئەمریکا لە ساڵی 1998 بێتاوانى کلینتۆنی ڕاگەیەندرا و بڕیاردرا کلینتۆن لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل