fbpx
Shadow Shadow

هۆڵەندا واز لە “هۆڵەندا” دەهێنێت و دەگەڕێتەوە سەر ناوە ڕەسەنەکەى

11:09 شه‌ممه‌ 28 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

هۆڵەندا بەنیازە ساڵی داهاتوو بە تەواوەتی واز لە ناوی “هۆڵەندا” بهێنێت کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی پێی ناسراوە و دەگەڕێتەوە سەر ناوە ڕەسەنەکەى.

.

هەرچەندە لای زۆربەى خەڵک ئەو وڵاتە ئەوروپییەى کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا بە “هۆڵەندا” ناو دەبەن، بەڵام ناوە فەرمییەکەى بریتییە لە “خاکی نزماییەکان” یان “Neatherlands”.

.

لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە، دەوڵەت بە تەواوەتی و فەرمی واز لە ناوی “هۆڵەندا” دەهێنێت و تەنها بە ناوی “نێزەرلاندس” ناودەبرێت، لەسەر سەرجەم کۆمپانیا و باڵیۆزخانە و وەزارەت و زانکۆکانی جیهان پێویستە کە واز لە ناوی “هۆڵەندا” بهێنن و بەجیاتیدا ناوی “نێزەرلاندس” بەکاربهێنن.

.

بۆ ئەو مەبەستە، دەوڵەت نزیکەى 320 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ هەڵمەتی گۆڕینی وێنەى وڵات لە جیهاندا بۆئەوەى گەشتیاری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە ڕابکێشن و لۆگۆی گوڵی زەنبەق بەکاردەهێنرێت کە گوڵێکی کۆنی ئەو وڵاتەیە و پێی ناسراوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل