fbpx
Shadow Shadow

هۆڵەندا؛ بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەى گەرماوە هاوڵاتییەکی زۆر گیانیان لەدەستداوە

18:36 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا ئامارێکی مەترسیداری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماى لە وڵاتەکەیدا ئاشکرا کرد، بەگوێرەى ئەو ئامارە لە ماوەى دوو هەفتەدا نزیکەى سێ هەزار کەس بەهۆى گەرماوە گیانیان لەدەستداوە.

.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا ‘سی بی ئێس’ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە: “بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هۆڵەندا و هاتنی شەپۆلێکی گەرمای توند تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تا ئەمڕۆ هەینی 400 کەس گیانیان لەدەستداوە”.

.

ئاژانسی نیشتیمانی ئاماری هۆڵەندا ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو شەپۆلە گەرمایەی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕوی کردووەتە هۆڵەندا و وڵاتانی ئەوروپا، دووەمین شەپۆلی گەرمایە لە وەزی هاوینی ئەمساڵدا و کاریگەرییەکی خراپیشی هەبوە لەسەر وڵاتەکە لەکاتێکدا ئەو پلەی گەرمایە کە تەنها 15% لە پلەی گەرمای وەرزی هاوینی ساڵانی ڕابردوو بەرزترە”.

.

ئەو ئاژانسە ئامارێکی مەترسیداری ئاشکرا کردووە، باسی لەوە کردووە: “لەرۆژی 22ی تەمموزی 2019ەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 9ی ئابی 2019، کە ماوەی 18 رۆژ دەکات لە تەواوی هۆڵەندا دوو هەزار 964 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرماوە”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ شەپۆلێکی گەرمای بەرزی پڕوکێنەر ڕوی لە هۆڵەنەدا و وڵاتانی ئەورپی کردوو، بە جۆرێک کە پلەکانی گەرما گەیشتونەتە 40 پلەی سیلیزی ئەوەش نزیکەی حەوت پلە لە پلەی گەرمای ساڵای ڕابردوو بەرزترە و ئەوەش بەرزترین پلەی گەرما بوە لە مێژوی هۆڵەندایا.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل