fbpx
Shadow Shadow

هۆکار چییە ڕۆناڵدۆ تاتۆ بە جەستەیەوە نییە؟

17:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەگەرچی زۆرێک لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و سینەما و بوارەکانی دیکە لەئێستادا جەستەیان بە تاتۆ دەنەخشێنن، بەڵام ڕۆناڵدۆی پرتوگالی تائێستا هیچ تاتۆیەکی لەسەر جەستەی نەکردووە، ئەویش بەهۆی کارە خێرخوازییەکانییەتی، کە بە یەکێک لە خێرخوازیترین ئەستێرەکانى جیهان دادەنرێت.

,

گومانی تێدانییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێیە و خاوەنی پێنج خەڵاتی باشتیرین یاریزانی جیهانە، ئەو بە کەسێکی خێرخواز ناسراوە و لە ساڵی 2015دا بە خێرخوازترین وەرزشکاری جیهان ناسێندرا.

,

یەکێک لە گەورەترین کارە خێرخوازییەکانی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2013دا بوو، کاتێک خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ئەو ساڵە بردەوە و داهاتەکەی کە 775 هەزار دۆلار بوو، تەرخانکرد بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی منداڵان لە وڵاتی چیلی.

هۆکار چییە ڕۆناڵدۆ تاتۆ بە جەستەیەوە نییە؟

,

ئەوەی جێگەی سەرنجی زۆرێک لە وەرزشدۆستانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە ئەوەیە کە تائێستا هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەی ئەم یاریزانە بەناوبانگە نییە، لەکاتێکدا لە ئێستادا دیاردەیەکی زۆر بەربڵاوە جیهاندا و زۆرێک لە یاریزانان جەستەیان بە تاتۆ نەخشاندووە.

,

هۆکاری ئەوەش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جگە لەوەی ڕۆناڵدۆ بە سامانەکەی کاری خێرخوازی دەکات، کەسێکی خوێن بەخشیشە بۆ ئەو منداڵانەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە و تالاسیما بوون و لەوڕێگەیەوە هاوکاریان دەکات، کە بەگوێرەی زانستە پزیشکییەکان هەرکەسێک تاتۆ لەسەر جەستەی بنەخشێنێت، ئەوا ناتوانێت خوێن ببەخشێت، هەر بۆیە ڕۆناڵدۆ هیچ تاتۆیەک لەسەر جەستەی نییە.

,

ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2011 دەستی بە خوێن بەخشین کردم کاتێک خوێنی بەخشی بە منداڵی هاوڕێیەکی پرتوگالی خۆی بە ناوی کارلۆس مارتینێز، کە توشی جۆرێک لە نەخۆشی خوێن ببوو.

,

لەوبارەیەوە ڕۆناڵدۆ خۆى دەڵێت: “من ماوەیەکی زۆرە ئەم کارە دەکەم، ئەمە کارێکی زۆر سادەیە، بەڵام دوای ئەوە هەستێکی زۆر خۆشت پێدەبەخشێت، ئێمە پێویستە لەم ڕێگەیەوە هاوکاری منداڵانی نەخۆش بکەین”.

هۆکار چییە ڕۆناڵدۆ تاتۆ بە جەستەیەوە نییە؟

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل