fbpx
Shadow Shadow

"دوو ئامانجی مەترسیداری هەبووە"

هۆکاری چوونی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا لە شەوی ڕابردوودا چی بوو؟

21:33 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- هۆرڤان ڕەفعەت

بەرپرسێکی عێراقی هۆکاری چوونی قاسم سولەیمانی بۆ بەغدا و هۆکاری بەئامانج گرتنیشی لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بەرهەم ساڵح و باڵیۆزخانەی ئەمریکا، سولەیمانیان توڕە کردووە و بۆ بەدیهێنانی دوو ئامانج چووەتە بەغدا.

،

ئەمرۆ، هەینی، 3ی کانونی دووەمی 2020، بەرپرسیکی باڵای عێراقی کە نەیویستوە ناوی ئاشکرا بکرێت بە کەناڵی حوڕەی ئەمریکی وتووە: “قاسم سولەیمانی شەوی ڕابردوو بە مەبەستی ئەنجامدانی دوو کاری زۆر مەترسیدار سەردانی بەغدای کردوە و ژمارەیەک سەرکردەی حەشدی شەعبیش ئاگاداری سەردانە نهێنییەکەی بوون”.

،

ئاماژەی بەوەشکردووە” “یەکەمین ئامانجی سولەیمانی ئەوە بووە کە سەرپەرشتی پڕۆسەی سوتاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکاتەوە بۆ دووەمین جار و باڵیۆزخانەکە بە تەواوەتی بسوتێنێت و هێرشێکی گەورەی بکاتە سەر، ئەویش لەدوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سەرکردەکانی دیکەی حەشدی شەعبی شکستیان هێنا لە سوتاندنی تەواوی باڵیۆزخانەکە و سولەیمانی ویستویەتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بۆ دووەمین جار بیسوتێنن”.

،

ئەو بەرپرسە عێراقییە باسی لەوەشکردووە: “ڕۆژی پێنجشەممە سولەیمانی زۆر توڕە بووە لە بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ کشانەوەی حەشدی شەعبی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا، بەڵام لە نەبوونی خۆی لە عێراق بڕیارەکەی پێ ڕەت نەکراوەتەوە، بۆیە هاتووەتەوە تا بۆ دووەمین جار چەکدار و لایەنگرانی حەشدی شەعبی بباتەوە ناوچەی سەوزی بەغدا و کارە تەواونەکراوەکەیان تەواو بکەن و دەست بگرن بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکادا”.

،

ڕونیشیکردووەتەوە: “پلانەکەی سولەیمانی بەو شێوەیە بووە کە دوای سوتان و دەست بەسەرداگرتنی باڵیۆزخانەکە لەژێر فشاردا، وتارێک بە عادل عەبدولمەهدی بخوێننەوە و لە وتارەکەدا بەناوی گەلی عێراق و حکومەتەوە کۆتایی بە هەموو ڕێککەوتنەکانی نیوان عێراق و ئەمریکا بهێنن و ئەوەش لەسەر داوای خەڵکی نیشان بدەن”.

،

دەربارە ئامانجی دووەمی سولەیمانی ئەو بەرپرسە عێراقییە ئاماژەی بەوەکردووە: “ڕەتکردنەوەی کاندیدەکەی هاوپەیمانی بینا لەلایەن بەرهەم ساڵح و سەرنەکەوتنی سوتاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، قاسم سولەیمانیان خراپ توڕە کردبوو، بۆیە ویستویەتی دوای سوتاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ خۆی کەسێکی نزیک لە تاران دیاری بکات بۆ سەرۆک وەزیرانی کاتی عێراق و لەم ڕۆژانەشدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ هەریەکە لە محەممەد تۆفیق عەلاوی، وەزیری پێشوی گەیاندن، عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی پێشوی دەزگای دژە تیرۆر، مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، ماجد ساعدی و محەممەد عورەیبی کردووە بۆ ئەوەی کەسێکیان وەکو سەرۆک وەزیرانی کاتی دیاری بکات”.

،

بە وتەی بەرپرسە عێراقییەکە: “بڕیاربووە ڕۆژی شەممە سولەیمانی لەڕێی هاوپەیمانی بینا و هادی عامرییەوە  ناوی یەکێک لەو پێنج کەسە بدەن بە بەرهەم ساڵح و فشاری لێبکەن تاوەکو سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاری بکات و ڕۆژی دووشەممە 6ی کانونی دووەم کە ساڵیادی ڕۆژی سوپای عێراقە سەرۆک وەزیرانی نوێ متمانەی پێبدرێت”.

،

ئەمەش دوای ئەوە هات هەفتەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەسعەد عیدانی، کاندیدی هاوپەیمانی بینا کە دڵخوازی ئێران و قاسم سولەیمانی بو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕەتکردەوە، بەهۆی ئەوەی کە عیدانی کاندیدی دڵخوازی شەقامی عێراقی نییە.

،

بەڵام پلانەکانی شەوی ڕابردوی سولەیمانی دزەی کرد و ئەمریکییەکان هەرزوو لە ئاسمانەوە بە چەند موشەکێک ڕیسی پلانەکانیان لێکرد بەخوری، دوای ئەوەی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ژمارەیەک زانیاری مەترسیداریان لە دەزگای هەواڵگرییەوە پێگەیشتووە، بۆیە بڕیاری کوشتنی ڕاستەوخۆی سولەیمانیان داوە.

،

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل