fbpx
Shadow Shadow

"نەوەى نوێ زانى ئێمە دەمانەوێت پرۆژەکە جێبەجێ بکەین بۆیە ئەوان دەستیان پێکرد"

هۆکارى دەستگیرکردنى 10 خۆبەخشەکەى نەوەى نوێ چییە؟

13:03 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد- هۆرڤان رەفعەت

لە شارى ڕانیەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، 10 خۆبەخشی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە تیمی ئەندازیاری ئەو جوڵانەوەیە بوون دەستگیرکران، لەگەڵ پەیامنێری کەناڵی ئێن ئار تى.

,

لەبارەى دەستگیرکردنى ئەو خۆبەخشانەى نەوەى نوێ، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کورد وت: “لەسەر سکاڵای سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕاپەڕین ئەو کەسانەمان دەستگیرکردووە، چونکە ئەم کەسانە شکاتی ئەوەیان لێکراوە کە دەستکاری پڕۆژە و ماڵوموڵکی گشتییان کردووە بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێک ئاگادار بکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار و دادگاش ئێمەی ڕاسپاردووە بۆ دەستگیرکردنیان”.

,

وتەبێژى پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشى خستەڕوو، ئەو پەیامنێرەی کە دەستگیرکرابو، لەلایەن دادوەرەوە بە کەفالەت ئازادکراوە، بەڵام سەرجەم  ئەو کەسانەی دیکە بەپێی ماددەی 260ی سەرپێچی دەستبەسەرکراون و هێڵراونەتەوە و ئەمڕۆش دەبرێنە بەردەم دادگا.

,

سەبارەت بە هۆکاری سکاڵاکردنەکەى، سەردار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ڕانیە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تیمێکن و سەر بە نەوەی نوێن، بەبێ پرسی ئێمە کە لایەنی بەرپرسیاری ئەو پڕۆژانەین هەستاون بە دەستکاریکردنی ناو پارکی گشتی ڕانیە و بیئارتۆنەکانیان هەڵتەکاندووە و دەستکاری وایەری کارەبا و بۆری ئاوەکانیان کردووە، بەبی ئەوەى هیچ پرسێ بە ئێمە بکەن”.

,

سەرۆکى شارەوانى ڕانیە ئەوەشى وت: “لەڕوی یاساییەوە من بەرپرسیارم هەر کەسێک لەنێو ئەو پڕۆژانەدا هەر زیانێکی بەربکەوێت، ئەگەر ئەو تیمەش لەکاتی کارکردنیاندا کارەبا بیگرتنایە یان هەر ڕوداوێک ڕویبدایات من بەرپرسیار دەبوم، بۆیە هەر دوێنێ پیمان وتون ئێوە دەبێت ئێمە ئاگاداربکەنەوە و لەگەڵ تیمەکانی ئێمە هەماهەنگی بکەن ئینجا کار بکەن بەڵام ئەوان وتویانە ئیمە خۆمان کار دەکەین بۆیە ئێمەش سکاڵامان تۆمار کردووە”.

,

“هەر تیم و گروپ و کەسێک بیەوێت خزمەتی رانیە بکات من زۆر مەمنونی دەبم، بەڵام دەبێت پێشتر ئێمە ئاگادار بکاتەوە، تەنانەت ئێستاش ئامادەم ڕێگا بە تیمی نەوەی نوێ بدەم کە بێت هەمان پڕۆژە ئەنجام بداتەوە، بەڵام بە هەماهەنگی و ئاگادارکردنەوەی ئێمە بێت”، سەرۆکى شارەوانى ڕانیە واى وت.

,

وتیشی: “ئێمە پێشتر دەرخستەمان بۆ پڕۆژەی نۆژەنکرندەوەی پارکی ڕانیە کردبو لە مانگێک پێش ئێستاوە، بەڵام وادیارە ئەو زانیارییە دزەی کردووە و دەست نەوە نوێ کەوتوە و ئێستاش بۆ موزایەدەی سیاسی ئەو کارانە دەکات”.

,

لاى خۆشیەوە، کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوی بە ناسی کوردی وت: “پێشتریش ژمارەیەک خۆبەخشمان لە شارۆچکەی سۆران بەهەمان تۆمەت دەستگیرکرابوون، دوای دەستێوەردانی ئێمە ئازاد کرابوون، بەڵام ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و بۆ تا ئەوکاتەى ئیمە پڕۆژە ئەنجام نەدەین کەس نایەتە سەر خەت، کەس بیری پڕۆژەی ناکەوێتەوە؟”.

,

کاوە عەبدولقادر وتیشی، دەبێت دەستبەجی ئەو تیمەی نەوەی نوێ لە ڕانیە ئازاد بکرێن و ڕێگریان لێ نەکرێت لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل