Shadow Shadow

هۆنگ كۆنگ؛ له‌ژێر فشارى خۆپیشانده‌راندا یاساى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ په‌كین هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

22:06 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

دواى چه‌ند مانگ له‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى، سه‌رۆكى هه‌رێمى هۆنگ كۆنگ ناچار كرا یاساى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى چین هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

,

كرى لیم، سه‌رۆكى هه‌رێمى هۆنگ كۆنگ یاسای ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تبارانى هه‌رێمه‌كه‌ى به ‌حكومه‌تى ناوه‌ندى چین، به ‌ته‌واوه‌تى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

,

به‌گوێره‌ى پڕۆژه‌یاسایه‌ك له ‌مانگى نیسانى ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرا، ڕێگه‌ ده‌درا هه‌موو تۆمه‌تبارێكى هۆنگ كۆنگ ڕاده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى چین بكرێت، ئەوەش كاردانه‌وه‌ى توندى به‌دواى خۆیدا هێنا و چالاكوانانى هۆنگ كۆنگ یاساكه‌یان وه‌ک بیانو سه‌یر ده‌كرد بۆ ده‌ستگیركردنى نه‌یارانى سیاسى په‌كین.

,

هۆنگ كۆنگ به‌شێكه‌ له‌خاكى چین، به‌ڵام به‌پێى ڕێكکه‌وتنێك له‌نێوان چین و بەڕیتانیا له ‌ساڵی 2007، ئه‌و ناوچه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى پێدراوه،‌ له‌وانه‌ ئازادى زیاتر و بوونى سیستمێكى سیاسى جیاوازتر له‌ په‌كینى پایته‌خت.

,

به‌رده‌وامى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى هۆنگ كۆنگ  توندوتیژى نێوان خه‌ڵكى و پۆلیسى لێكه‌وته‌وه، ئەوەش به‌رپرسانى ناوچه‌كەى ناچار کرد جێبه‌جێكردنى ئەو یاسایە ڕابگرن، به‌گوێره‌ى زانیارى میدیا ناوخۆییه‌كانى هۆنگ كۆنگیش، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌روارى 4ى ئه‌یلولى 2019، ته‌واوى یاساكه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل