Shadow Shadow

هۆشیار عەبدوڵا وەڵامی ڕاگەیاندراوی بزوتنەوەى گۆڕان دەداتەوە

17:00 چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند، “بزوتنەوەی گۆڕان لە دامەزراندنیەوە دژی ناشەفافیەت و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان بوە و هەرگیز لە سیاسەتی نەوتی هەرێم کە پڕیەتی لە تاڵان و بڕۆ رازی نەبوە و بەردەوامیش داوای گۆرینی ریشەیی تێداکردوە.”

.

هۆشیار عەبدوڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕاگەیەندراوی حزبەکەى دایەوە و دەڵێت، “نەوت؛ سامانێکی سروشتی و موڵکی خەڵکی کوردستانە. دەبێ داهاتەکەشی بۆ خەڵکی کوردستان بێت،هەر داکۆکیەک لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم شیوازەی ئێستای لە دیدی بەندەدا تاوانێکی نیشیمانیی گەورەیە.”

.

پێشتر بزوتنەوى گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هۆشیار عەبدوڵا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “هەر رەخنەیەک لەلایەن هەڵسوڕاوانی حیزبی و حکومەت و پەرلەمانەوە بگیرێ بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی کەسێتی، و بۆ خۆنواندن و خۆدەرخستن و بە زمانێکی ناشایستە و ناشارستانی ئاراستەی کەس و لایەن و دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم بکرێ، گوزارشت لە سیاسەت و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو رەتیشیدەکاتەوە.”
.
لە بەشێکى تری ڕاگەیەندراوەکەیدا، هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت، “ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاکانی نەوت دەوەستنەوە خەریکی خۆنواندن و موزایەدە نین بەڵکو ملیان لە چەقۆ دەسون و موجازەفە بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە دەکەن ئەوەش تەنها لە پێناوی گوتنی راستیەکاندا،چونکە لە ئێستادا و لەم سەردەمە تاریکەی هەرێمدا هیچ شتێک لەوە ئاسانتر نیە بێدەنگ بیت و دەست بەکڵاوەکەتەوە بگری با نەیبات، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەدایکبو بۆ ئەوەی کۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت و دەبێ هەرواش بمێنیتەوە.”
.
دەشڵێت،”چاوەرێبوین و (بریاریش وابو)! کە گۆڕان بە رونکردنەوەیەک پشتیوانی هەوڵەکانمان بێت نەک بە کۆمەلێک قسەی لاستیکی داکۆکی لە سیاسەتی نەوتی هەرێم بکات و هیچ ئاماژیەک بەو هەمو تاڵانی و تاوانە نەدات کە بە نەوت و داهاتەکەیەوە دژی خەڵکی کوردستان کراو و دەکرێت.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل