Shadow Shadow

هۆشیار عەبدوڵا: لابردنی پاشەكەوتی مووچە منەتی ناوێ داوای لێبوردنی دەوێ

19:52 هه‌ینی 08 ئادار 2019
article image

 

ناس كورد- شۆڕش محەمەد

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت سەیرە لەلای “ئەوانەی پاشەكەوتی مووچەیان سەپاند لەبری شەرم ، شانازی بەلابردنیەوە دەکەن”.

 

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی بڵاوكردنەوەی راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ناس کورد كەوتوە، ئاماژە بەوە دەكات: “بودجەی 2019ی عێراق كۆتایی بەسیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هێناوە”.

 

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەشڵێت: “لابردنی سیستمی زۆرەملێی پاشەكەوت كە وایكرد فەرمانبەرانی هەرێم چەندین ساڵ ژیانێكی سەخت بەرێبكەن، منەتی ناوێ داوای لێبوردنی دەوێ، ئەوانەی كە پێشنیاری ئەو سیستمەیان كرد، ئەوانەشی پشتیوانیان كرد لە ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێیان كرد، تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا”.

 

هۆشیار عەبدوڵڵا هۆشداری دەدات و دەڵێت: “گرنگە ڕون بێت، هێشتا پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ ئەوەی هەرێم نەوت بنێرێت پرسێكی گەرمە و جێگەی ڕەخنەی بەشێك لە كوتلە سیاسییەكانە و هێشتا لە مەترسیدایە، ئەو حاڵەتەش تەنها ڕەنگە بۆ 2019 بچێتەسەر كە بێ ناردنی نەوت پارە بێت”.

 

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوەش دەكات: “ئەو پارەیەی لە بودجەی 2019دا، جێگیر كراوە وەك پشكی هەرێم، لە حاڵەتێكدا هەرێم پابەندیش نەبێت بە ناردنی نەوتەوە تەنها بۆ مووچەی فەرمانبەران جێگیر كراوە، بۆیە هەرێم دەبێت مووچەی فەرمانبەران بدات بە تەواوەتی”.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی دارایی ‌و پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوەوە، پاشان بریاری لابردنی پاشەکەوتی مووچە لە لایەن سەرۆكی حكومەتەوە درا.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل