fbpx
Shadow Shadow

هۆشیار عەبدوڵا بۆ ناس کورد: هەرێمی کوردستان لە پرسی نەوتدا یاری بە بەغدا دەکات

22:40 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق، بگاتە پەرلەمانى عێراق.

 

.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى وت “بودجەى 2020ى عێراق پڕ کێشەترین بودجەی عێراق دەبێت لە 15 ساڵی ڕابردوودا”.

.

وتیشى ” ناردنى بودجەى 2020، مانگێک دواکەوتووە و تەحەمولی ئەوە ناکات زیاتر دوابکەوێت، بۆیە پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا پڕۆژە یاساکە بگاتە پەرلەمان، بەتایبەت کە عادل عەبدولمەهدی بەڵێنیدا پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژەکەدا”.

.

ئەندامەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوە دەکات، ئەو چاکسازیکردن و بەڵێنى خەرجکردنى پارەیەى کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دراوە بارگرانییەکی زۆر گەورە لەسەر دارایی عێراق دروستدەکات و تەحەمولی ئەو بارگرانییە ناکات.

.

جەختیشدەکاتەوە “بۆیە یاسای بودجەی 2020 یەکێک دەبێت لە پڕکێشەترین  ئەو یاسایانەی کە لە ساڵی 2004ەوە تائێستا لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕیوە”.

.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی پەیوەست بێت بە هەرێمی کوردستان بودجەی ئەمساڵ لە ساڵەکانی دیکە ئاڵۆزتر دەبێت بۆ هەرێم، چونکە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم نەوتی ڕادەست نەکرد، توڕەییەکی زۆر لە شەقامی عێراقدا هەیە کە هەرێم پارە وەردەگرێت و نەوت نانێرێت، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێشە بۆ ئەو بڕگەیە دروست دەبێت کە دەڵێت: “هەرێم نەوتیش نەنێرێت، بەغدا موچەی فەرمانبەران بنێرێت”.

.

 

ئەو ئەندامە کوردەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق روونیکردەوە، هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، یارییەکی لەگەڵ بەغدا کردووە، ئەویش ئەوەیە کە پێش پەسەندکردنی بودجە بەڵێنی نەوت ڕادەستکردن دەدات، بەڵام کە بودجە پەسەند کرا پەشیمان دەبێتەوە، بەڵام زۆر قورسە بۆ 2020 ئەوە بچێتەسەر.

.

“هەربۆیە ئەگەری دووبارە بڕینەوەی بودجەی هەرێم ئەگەرێکی کراوەیە و ئەگەر هەرشتێکی لەو شێوەیە ڕووبدات، تاوانباری یەکەم بەرپرسانی هەرێمن کە ئامادەنین ئەو 250 هەزار بەرمیلە ڕادەست بکەن، بەڵام ئێمە لە لیژنەی دارایی هەموو هەوڵێک دەدەین کە ڕێ لە ڕوودانی ئەوە بگرین”، هۆشیار عەبدوڵڵا واى وت.

.

هۆشیار عەبدوڵا جەختى کردەوە “ئەوەی لە هەرێم باسی شەفافیەتی نەوت بکات بە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتیشەوە، ئەوە گاڵتە بە ئەقڵی هاووڵاتیانی هەرێم دەکات و کەس باوەڕى پێ ناکات، چونکە هەمووان دەزانن مەلەفی نەوتی هەرێم ناشەفافە و پرسی نەوت پرسێکی شکستخواردووە”.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل