Shadow Shadow

هۆشیار عەبدوڵا: ئەو یارییەى حکومەتى هەرێم دەستیداوەتێ سەرى عەبدولمەهدى و فوئاد حسێن دەخوات

10:36 سێ شه‌ممه‌ 02 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند”بەرپرسانى هەرێم لە رۆژانى رابردودا دەستیانکردۆتەوە بەو یارییەى کە هەموو ساڵێک دەیکەن و دوور نییە ئەو یارییە سەرى عادل عەبدولمەهدى و فوئاد حسێن، بخوات”.

.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەستیانکردووە بۆ یاریکردن و دەستى دەستیکردن بە حکومەتى ناوەند لەبارەى ئەو پەیوەستبوونەى کە سەبارەت بە بودجەى گشتى عێراق هەیانە.

.

ئاماژە بەوەش دەکات، دەسەڵاتدارانى هەرێم لە سەرەتای ساڵەوە پێشوازیان لە یاسای بودجەى گشتى کرد و پێیان باش بوو، دوایی هەر خۆیان پێشێلیانکرد.

.

هۆشیار عەبدوڵا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئێستا کە ساڵ و نیوێک تێپەڕیوە دەستیانداوەتە لێدوانی لاستیکی لە جۆری ئەوەی (گوایە هەموو کێشەکان چارە دەکەن)، یاخود (لە ڕووی مەبدەئیەوە کێشەیان نیە لەوەی دووسەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەکە بنێرن)، بەڵام کەس نازانێ بۆ ناینێرن؟!.

.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان لەو بڕوایەدایە ئەو سیاسەتى یاریکردن و کات کوشتنە بۆ دەسەڵاتدارانى هەرێم ناچێتە سەر، ئاماژە بەوەش دەکات ئەو سیاسەتە ئیدی نەک سەرناگرێ بەڵکو بەدوورینازانێت ئەو یارییە “سەری عادل عەبدولمەهدی و فوئاد حوسێنیش بخوات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل