fbpx
Shadow Shadow

هۆشیار زێبارى: به‌ڵێنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق به‌خۆپیشانده‌ران ناواقیعین و جێبه‌جێناكرێن

10:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 06 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى ڕایگه‌یاند، به‌ڵێنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق به‌خۆپیشانده‌ران ناواقعین و هیچیان جێبه‌جێناكرێن.

.

بەپێی كه‌ناڵى ئاڕ تى ڕوسی، هۆشیار زێبارى، وه‌زیرى پێشووترى دارایى عێراق و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ئاماژه‌ى بەوەداوە، خۆپیشاندانه‌كان دژى حكومه‌ت به‌رده‌وامن و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى به‌غدا و باشورى عێراق درێژه‌ى هه‌یه‌.

.

باسى له‌وه‌شكردووه‌، كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2020 له‌ 30 ملیار زیاتر ده‌بێت و داواشى له‌ به‌رپرسانى عێراق كردووه‌ به‌پێى پێیوست له‌و ڕووه‌وه‌ واقعیى بن.

.

مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2016، له‌ په‌رله‌مانى عێراق و به‌كۆى ده‌نگى 158 په‌رله‌مانتار متمانه‌ له‌ هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشووترى دارایى عێراق سه‌نرایه‌وه‌، به‌هۆى تۆمه‌تباركردنى به‌ گه‌نده‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مى له‌كاره‌كانیدا.

.

دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لەبەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق، سەرۆکایەتییەکانى عێراق چەند بەڵێنێکیان بە خۆپیشاندەراندا، لەوانە رەخساندنى هەلى کار و دامەزراندن و بەگەڕخستنەوەى کارگەکان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل