fbpx
Shadow Shadow

هۆشداری دەدرێت لە پیسبوونی ئاووهەواى سەرزەوى و کاریگەرى لەسەر تەندروستیى مرۆڤ

22:16 چوار شه‌ممه‌ 04 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لە زیانەکانی گۆڕانکاری ئاووهەوا سەرزەوى دەدات و باس لەکاریگەرییەکانى دەکات لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، ئاماژە بەوەشدەکات، تەنها لەڕێگەی ڕاگرتنی پیسبوونی هەوا دەتواندرێت ژیانی یەک ملیۆن کەس ڕزگار بکرێت.

,

دوای بەستنی کۆنفرانسێکی گەورە سەبارەت بە ئاووهەواى سەرزەوى لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری بە وڵاتانی جیهاندا لە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ئاووهەوا لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

,

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها بە ڕاگرتنی پیسبوونی هەوا، دەتواندرێت ساڵانە یەک ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ژیان ڕزگار بکرێت.

,

هاوکات ماریا نیرا، بەڕێوەبەری گۆڕانکاری ژینگە و گۆڕانکاری ئاووهەوا لەو ڕێکخراوە جیهانییە، ڕایگەیاندووە، تەندروستی باجی پیسبوونی ئاووهەوا دەدات، چونکە ئاوهەوا پەیوەندی تەواوی بە مرۆڤەوە هەیە و پیسبوونیشی کاریگەری زۆر خراپ دەکاتەسەر تەندروستیی مرۆڤ بەتایبەت سییەکان و ئەندامانی ناوەوەی جەستە.

,

ماریا نیرا ڕەخنەشی لە کەمتەرخەمی وڵاتانى جیهان گرتوە لەو پرسەدا، باسی لەوەشکردووە، کەمتر لە 1٪ی بودجەی جیهان بۆ پاراستنی ئاووهەوای جیهان تەرخانکراوە.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، پسپۆڕانی کەشناسی و ژینگە لە هەفتەی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە، کە پلەی گەرمی جیهان زۆر بەرزبووەتەوە و ئەم سەدەیەیان بە سەدەی وێرانکەر ناوبرد لەڕوی ژینگەیی و ئاووهەواوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل