Shadow Shadow

"لە ترسی ئەو نەخۆشییە 4 تەن گۆشت لە سلێمانی لەناوبراون"

هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە ڕێی گۆشتی ئاژەڵەوە دەدرێت

22:55 دوو شه‌ممه‌ 25 ئادار 2019
article image

ناس کورد- سۆما ئەمجەد

لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک دەدات، کە لەم وەرزەدا و لە ڕێی گۆشتی ئاژەڵەوە توشی مرۆڤ دەبێت.

د.شاڵاو عارف لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ناس کورد وتی: “دەمانەوێت ڕێنمایی بگەیەنین بەهاوڵاتیان دەربارەی خۆپاراستنیان لە نەخۆشیەکی باو کە ئێستا لەناو گۆشتی ئاژەڵاندا بڵاوە و دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەم نەخۆشیە بەهۆی کرمێکەوە دروستدەبێت کە بە (Taenia Saginata) ناسراوە، توشی کۆئەندامی هەرسی مرۆڤ دەبێت، لە نیشانەکانی لاوازی و ڕشانەوە و سکچونە، مرۆڤ گیرۆدە دەکات، ئەم نەخۆشیە ساڵانە لەم وەرزە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوە لە گۆشتی ڕەشەوڵاخی هەڵگردا وەک دەنکە برنجێکی بچوکی سپی دەردەکەوێت”.

 

هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە ڕێی گۆشتی ئاژەڵەوە دەدرێت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

لە بارەی ئەو کەسانەی توشی ئەو نەخۆشییە بوونە د.شاڵاو عارف ئاشکرایکرد: “دەیان کەس توشی ئەم نەخۆشیە بوون، ئێمەش وەک تیمی کوشتارگەی سلێمانی لە هەوڵی ئەوەداین کە گۆشتێکی پاک و سەلامەت بگات بە هاوڵاتیان، لەماوەی مانگی سێ دا 4 تەن گۆشت بەو هۆکارە لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی لەناوبراون”.

 

کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە ماوەی پێنج ڕۆژی پێش نەورۆزدا، لەسەر ئاستی هەرێم زۆرترین گۆشتی لێوەدەرچووە، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی کوشتارگەکە، ژمارەی سەربڕینی ئاژەڵ لەو کوشتارگەیە بە جۆرێک بووە، 8هەزار و 993 ئاژەڵی بچوک 847 ڕەشە وڵاخ سەربڕاون.

 

سەبارەت بەو گۆشتانەی بەکەڵکی خواردن نەهاتوون، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاشکرایکرد، 5 تەن و 300 کیلۆ گۆشت و زیاتر لە 800 ئۆرگانی ئاژەڵ، کە لەڕووی تەندروستییەوە شیاونەبوون بۆ بەکارهێنان سوتێنراون و لەناوبراون.

 

 

هۆشداری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە ڕێی گۆشتی ئاژەڵەوە دەدرێت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

د.شاڵاو عارف لە ڕێی ناس کوردەوە ڕینمایی هاوڵاتیانی کرد کە، خۆیان بەدوور بگرن لە کڕینی گۆشتی سەر شەقامەکان و ئەو گۆشتانە بکڕن کە پشکنینی تایبەتیان بۆ کراوە، هەروەها هەوڵبدەن گۆشت زۆر باش بکوڵێنن و خۆیان دوربگرن لە گۆشتی برژاو چونکە ئەمجۆرە بەکتریایە بە برژاندن ناڕوات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل