Shadow Shadow

هۆشداری ئەدرێتە ئەو هاوڵاتیانەی گەشتی ئێران دەکەن

22:39 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئەو هاوڵاتیانە ئاگاداردەکاتەوە کە نیازی سەردانکردنی  ئێرانیان هەیە، کە تەنها بە ڕەزامەندی بانكی میللی ئەو وڵاتە  دەتوانن بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەنە ئەو وڵاتە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانی كردنیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، دەتوانن تاوەکو بڕی 10 هەزار دۆلار ببەنە ئەو وڵاتە، بەڵام دەبێت لە بانکی میللی دەرخستەی بۆ وەربگرن.

.

نشینگەی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکردوە ، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان توشی كێشە نەبن، دەبێت ئەو دەرخستەیان پێبێت بۆ ئەوەی بزانن چەند پارەیان پێیە، بە پێچەوانەوە دووچاری  کێشە دەبنەوە.

.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەر هاوڵاتییەک  لەکاتی گەشتکردن دەتوانێت بڕی 10 هەزار دۆلار لەگەڵ خۆی ببات.

.

بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنەکانی ئێران بۆ نەچوونە دەرەوەی دۆلار لەو وڵاتە ڕێگە نادات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە لەگەڵ خۆیان بگەڕێننەوە ئەگەر لە کاتی چوونە ئێران دەرخستەی ئەو بڕە دۆلارەیان وەرنەگرتبێت.

.

لە ئێستادا بەهۆی لابردنی ڕسوماتی ڤیزاوە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری هەرێم ڕوو لە ئێران دەکەن.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل