fbpx
Shadow Shadow

بزانە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشی؟

هۆشداریی لە مەترسییەکانی خواردنی جبس دەدرێت لەسەر تەندروستی

22:33 سێ شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

پسپۆڕێکی زانستی خۆراک هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات لە زیانەکانی جبس لەسەر منداڵەکانیان و ئاماژە بەوەدەکات، خواردنی جبس هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دڵ و گورچیلە و پەستانی خوێن و چەندین نەخۆشی دیکە، بەو هۆیەشەوە فرۆشتنی جبس لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سلێمانی قەدەغەکراوە.

.

لەشکر حەمید، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوسراوێکدا کە لە ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى سلێمانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، جبس له‌كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ پێكدێت وه‌ك، زه‌یت، خوێ، مەوادى پارێزه‌ر، نیشاسته،‌ تام و ڕه‌نگ و بۆن، كه ‌به‌شێوازێكى ناته‌ندروست مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و ڕێژه‌یه‌كى زۆر به‌كاربهێنرێت كاریگه‌ریى له‌سه‌رته‌ندروستى مرۆڤ به‌گشتى و منداڵ به‌تایبه‌تى دروست دەکات.

.

باسی لەوەشکردووە، لە ‌پێكهاته‌ى جبسدا زه‌یت به‌كاردێت كه‌ به‌هۆى پله‌ى گه‌رمى و چه‌ندجار گه‌رمكردنى زه‌یته‌كه‌وه‌ ده‌بێته ‌هۆى دروستبوونى “ئه‌ڵدیهاید و كیتۆن” کە ماددەیەکی ژەهراوییە، هه‌روه‌ها كارلێكردنى پێكهاته‌ى زه‌یته‌كه‌ كاریگه‌ریى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى و ده‌بێته ‌هۆى دروستبوونى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى چه‌ورى و زیادبوونى كۆلسترۆڵ له‌جه‌سته‌ى مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆى زیاد كردنى كێش، كه ‌ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ تووش بوون به‌نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌.

.

بە وتەی لەشکر حەمید، زۆرى سوربونه‌وه‌ى جبس له‌ناو ڕۆندا ده‌بێـته ‌هۆى دروستبوونى مادده‌ى ئه‌كریلامید كه ‌ماده‌یه‌كه‌ له‌دروستكردنى پلاستیكدا به‌كاردێت و زیان به‌ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رگریى ناهێڵێت، هەروەها به‌كارهێنانى تیژى و ترشى بۆ تامداركردنى جبس ده‌بێته ‌هۆى كلۆربوون و داخورانى ددانه‌كان و دروستبوونى حه‌ساسیه‌ت و برینداركردنى دیوارى گه‌ده‌.

.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بوونى ڕێژه‌یه‌كى زۆر نیشاسته‌ ده‌بێته ‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا، ئه‌و منداڵانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى زۆر جبس به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ ده‌خۆن ده‌بێته ‌هۆى ئالوده‌بوون بۆخواردنى جبس و ئاره‌زووى خواردنى دیكه‌ى نامێنێت، هەروەها ڕێژه‌یه‌كى زۆر خوێ له ‌دروستكردنى جبسدا به‌كاردێت كه ‌ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و زیان به‌گورچیله‌كانى منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت .

.

بەهۆی ئەو زیانانەی جبسەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى فرۆشتنى جبسی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌ ئه‌هلى و حكومیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل