fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە: قۆناغەکە مەترسیدارە و سزای توند دەدرێن

16:12 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

قائیمقامییەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەى هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر هەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە هەرکەس پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت سزای توند دەدرێت.

. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: “ھەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی زۆر ھەستیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە، تکایە بۆ ئەوەی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت پابەندی رێنماییەکان بن و لە ماڵەکانتان بمێننەوە”.

. 

ئاماژەی بەوەشکردووە: “لە سلێمانی رێکاری توند بەرامبەر ھەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ نابن و سزای توند دەدرێن”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی لە هەڵکشاندایە و ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ توندتر کراونەتەوە و پێشتریش مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەکانی 70ی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناس کوردی وت، ئەگەر داوایان لێبکرێت ئامادەن هێزەکانیان لەناو شاردا بڵاوەپێبکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل