Shadow Shadow

هۆشدارى دەدرێت؛گۆڕى مۆمیاكراوى توت ئێنخ ئاموون تێکدەچێت

16:35 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زاره‌تى شوێنه‌وارى میسر هۆشداری ده‌دات، ئەگه‌ر بێتو گۆڕى مۆمیاكراوى توت ئینخ ئامون بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كى پێشكه‌وتوترى میسر نه‌گوێزرێته‌وه‌ به‌هۆى زۆرى گه‌شتیارانه‌وه‌، تێكده‌چێت.

.

به‌رپرسێكى باڵا له‌وه‌زاره‌تى شوێنه‌وارى میسر به‌میدیاكانى ئه‌ڵمانیاى ڕاگه‌یاندووه‌، ته‌رمى مۆمیاكراوى توت ئینخ ئامون له‌نێو گۆڕە‌كه‌یدا له‌شارى ئه‌قسه‌ردا ماوه‌ته‌وه‌ و نه‌خراوه‌ته‌ لیستى ئه‌و مۆمیاكراوانه‌وه‌ كه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ هۆڵێكى گه‌وره‌ى مۆزه‌خانه‌ى جیزه‌ یاخود مۆزه‌خانه‌ى شارستانیه‌تى له‌ فه‌ستات.

.

به‌رپرسه‌كه‌ داواشى كردووه‌ له‌پێناو پاراستنى ئه‌و مۆمیاكراوه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ شوێنێكى گونجاوتره‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ مۆزه‌خانه‌ى شارستانیه‌ت، به‌وته‌ى ئه‌و مۆمیاكراوه‌كان پێویستیان به‌ هۆڵێكى تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ پڕ بێت له‌ ئامێرى تایبه‌تمه‌ندى كیمیایى بۆ پاراستنیان له‌تێكچوون.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، پڕۆسه‌ى پاراستن و چاككردنه‌وه‌ى مۆمیاكراوه‌كان له‌نێو گۆڕە‌كانیاندا كارێكى ئه‌سته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك ماده‌ى كیمیاى به‌كارده‌هێنرێت مه‌ترسى بۆ ژینگه‌ى ئه‌و شوێنه‌ دروستده‌كات بۆیه‌ پێویستى به‌شوێنێكى گونجاوتر و تایبه‌تى تر هه‌یه.

.

به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شوێنه‌وارى میسر هۆشدارى ئه‌وه‌شیداوه‌، گه‌ر بێتو به‌ به‌رده‌وامى گۆڕى توت ئینخ ئاموون  به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا كراوه‌ بێت ئه‌وا دوور نیه توشى تێكچوون ببێت، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا ژماره‌ى گه‌شتیارانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌هۆى هاتنى وه‌رزێكى نوێوه‌ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

.

هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى شوێنه‌وارى میسر هۆشداریى ئه‌وه‌شیداوه‌، مۆمیا و گۆڕە‌كه‌ى توت ئینخ ئاموون له‌مه‌ترسی تێكچووندایه‌ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م مۆمیاكراوه‌كانى ترى گۆڕستانه‌كه‌ دروست كردووه‌ به‌هۆى زۆرى گه‌شتیارانه‌وه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل