fbpx
Shadow Shadow

"دوو ساڵیش زیندانی دەکرێت"

هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵات بەهۆی وتنەوەی سرودێکەوە 100 قامچی لێدرا

14:51 سێ شه‌ممه‌ 30 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەهۆی وتنەوەی سرودێکی شۆڕشگێڕانە بە جلی کوردییەوە، هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی 100 قامچی لێدرا و بە دوو ساڵ زیندانیکردنیش حوکمدرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە نێوەڕاستی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردی، حوکمی دوو ساڵ زیندانی و لێدانی 100 قامچی بەسەر پەیمان میرزازادە، هونەرمەندی میللی سەپینرابوو.

.

هەنگاو ئاماژەی ڕایگەیاندووە، دوێنێ یەکشەممە 30ی تەموزی 2019 حوکمی لێدانی 100 قامچییەکە لە شاری ئورمیە بەسەر ئەو هونەرمەندە میللییەدا جیبەجێکرا.

پەیمان میرزازادە لەئێستادا لە یەکێک لە زیندانەکانی شاری ئورمییە دەستبەسەرە و حوکمەکەی تەواو دەکات، پێشتریش لە ساڵی 2017 دەستبەسەرکرا و حوکمی شەش مانگی زیندانی بەسەردا سەپیندرا.

پەیمان میرزازادە، هونەرمەندێکی لاوی میللی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دانیشتووی گوندی گەنگەچینی ئورمییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل