fbpx
Shadow Shadow

هونەرمەندێکى عەرەب داوا دەکات “لە ژنان بدرێت” بەوەش دووچارى ڕەخنەى تود بوەوە

10:23 هه‌ینی 20 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پاش ئەوەى هونەرمەندێکى ناسراوى عەرەب لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى “بۆ سەلماندنى پیاوەتى لێدان لە ژنان پێویستە”، ئەو وتانە کاردانەوەى گەورەى لێکەوتەوە و بەو هۆیەشەوە بەرنامەکە ڕاگیرا.

,

لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا، عادل میلۆدى، هونەرمەندى میلى مەراکیش ڕایگەیاند: “هەمو پیاوێک ئازادە لەوەى لەگەڵ هاوسەرەکەى چى دەکات، لێیدەدات و دەیکوژێت ئەوە تایبەتە بەخۆى”.

,

هەر لەو بەرنامەیەدا ئەو هونەرمەندە کە هەوادارێکى زۆرى هەیە لەنێو وڵاتەکەیدا، ئاماژەى بەوەشکردووە: “بۆ سەلماندنى پیاوەتى لێدان لە ژنان پێویستە، ئەوەى لە ژنەکەى نەدات پێاو نییە”.

,

پاش وتەکانى لەو بەرنامەیەدا ئەنجومەنى باڵاى پەیوەندییەکانى مەراکیش، لە بەیاننامەیەدا کە لە دژى لیدوانى هونەرمەندەکە بڵاوى کردەوە، ڕایگەیاندووە: “ئەو وتانە دەبنە هاندەر بۆ ئەنجامدانى توندووتیژى لە دژى ژنان بە پاساوى سەلماندنى پیاوەتى، وادەکات ئەو کارە لەلاى پیاوان خۆشەویست بێت لە کاتى تێکچوونى پەیوەندى نێوان هاوسەرەکاندا”.

,

هەر بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنى باڵاى پەیوەندییەکانى مەراکیش کە دەسەڵاتى جێبەجێکردنیشى هەیە، بڕیاڕى ڕاگرتنى بەرنامەکەیدا و ڕەخنەشى لە بێژەرکە گرت کە هیچ کاردانەوەیەکى لە بەرامبەر وتەى هونەرمەندەکەدا پیشان نەداوە، کە جۆرێک بوە لە هاندانى پیاوان بۆ ئەنجامدانى توندووتیژى دژى ژنان.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل