fbpx
Shadow Shadow

هوشداری دەدرێت لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر بازاڕی نەختینەی جیهان

22:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەی پێشبینییەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، گۆڕانی کەشوهەوای جیهان کاریگەری بەرچاوی دەبێت لەسەر ئابوری زۆربەی وڵاتانی جیهان.

,

تیوپاس ئەدریان، بەڕێوەبەری کارگێری بازاری نەختینە لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە: “گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە جیهاندا کاریگەری کورتخایەن و درێژخایەنیان دەبێت لەسەر ئابوری ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان”.

,

ئەو بەرپرسە لە سندوقى نەختى نێودەوڵەتى دەشڵێت: “لەئێستادا زریانی دۆریان کاریگەریەکی خراپی هەبوە لەسە باری ئابوری دوورگەکانی باهاماس، ئەو کاریگەریەش کورتخایەنە، بەڵام بەگشتی  گۆڕانی کەشوهەوا ئەگەر بە جدی چارەسەر نەکرێت، ئەوا لە ساڵانی داهاتوودا دەبێتە مەترسییەکی درێژخایەن بۆ سەر ئابوری هەموو جیهان”.

,

ئەدریان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا سندوقی نەختی نێودەوڵەتی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەو کاریگەرییانە بەشێوەیەکی پراکتیکی لەسەر ئابوری وڵاتانی جیهان هەن.

,

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، وەبەرهێنەران لە هەردوو ویلایەتی فلۆریدا و تەکساسی ئەمریکی ترسیان لەوە هەیە، گۆڕانکارییەکانى کەشوهەوا لەو دوو ویلایەتە کاریگەری بکاتە سەر وەبەرهێنانەکانیان لە کەرتی نیشتەجێبوون، بەتایبەتی دوای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو دوو ویلایەتە بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵانی ڕابردوودا.

,

ترسى سندوقى نەختى نێودەوڵەتى لەوەدایە، مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا خەریکە لە بیر و هۆشی خەڵکدا گەڵاڵە دەبێت، ئەوەش کاریگەرى گەورەى لەسەر ئەو ڕێکخراوە داراییەى جیهان دەبێت.

,

,

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل