Shadow Shadow

هواوی چەند خوێندکارێکى زانکۆکانى هەرێمى بانگهێشتی چین کردووە

17:58 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

كۆمپانیای هواوی چەند خوێندکارێکى زانکۆکانى هەرێمى بانگهێشتی ولاتی چین کردووە، ئەو خوێندکارانەش بە تواناى خۆیان و بە چەند تاقیکردنەوەیەکدا تێپەڕیون بۆ ئەوەى لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە بانگهێشت بکرێن.

,

ڕێبوار بەختیار، یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “كۆمپانیای هواوی ساڵانه‌ چه‌ند خوێندكارێكی نمونه‌یی له‌ چه‌ند زانكۆیه‌كی جیاواز له‌ چه‌ند وڵاتێك بانگهێشت‌ ده‌كات بۆ وڵاتی چین، به‌ مه‌به‌ستی ڕاهینان كردن و ناساندنی ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپانیای هواوی بۆ ئەمساڵیش چه‌ند خوێندكارێكی نمونه‌یی له‌زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژارد بۆ سه‌ردانی كردنی وڵاتی چین”.

,

سارا دیار، یەکیک لەو کچە کوردانەیە کە کۆمپانیای هواوی بانگێشتی کردووە و ئەو بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بەهۆی ئەوەی من لەسەر ئاستی کۆلێجەکەمان لە خوێندکارە یەکەمەکان بووم، لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەمدا هەڵبژێردراین بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیای هواویدا سەردانی وڵاتی چین بکەین و لە کۆتاییدا من هەڵبژێردرام”.

,

سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنەکەی ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا لە ڕێگەی وەزارەتەی خوێندنی باڵاوە خۆی و هاوڕێکەی هەڵبژیردراون، بەڵام کۆمپانیاکە لە هەر زانکۆیەکدا یەک خوێندکار بانگهێشت دەکات، بۆیە تاقیکردنەوەکیان ئەنجامداوە، لەسەر ئاساتی زمان و زانست و کەسایەتی و ئەو توانیویەتی لە تاقیکردنەوەکەدا دەربچێت.

,

هاوکات یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی ئینفۆرماتیك ئاماژەی بەوەکرد، لە سەردانەکەدا جگە لەوەی ئەو خوێندکارانەی لە وڵاتە جیاوازەکانەوە هەڵبژیردراون، سەردانی چەند ناوچەیەکی گرنگی وڵاتی چین-یان پێکراوە بۆ ئاشنابوون بە کلتوری ئەو وڵاتە، دواتر لە شاری “شنجن” كه‌ یه‌كێكه‌ له‌شاره‌ گرنگه‌كانی ولاتی چین له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا، له‌سه‌نته‌ری هواوی مه‌شقێكی چڕوپڕیان بۆ فێربوونی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیا پێکراوە، به‌تایبه‌ت له‌ بوارەکانی “4G، 5G، Cloud، lot،Al ” و بڕوانەمەی بەشداریکردنیشیان پێبەخشراوە.

,

ڕێبوار بەختیار ڕوونیشکردەوە، جگە لەوەی ئەو خوێندکارانەی بەشدارییان لە خولەکەدا کردووە، سودێکی زۆرییان لەو بوارەدا وەرگرتووە، مەبەستێکی دیکەی وڵاتی چین و کۆمپانیای هواوی، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانیەتی بە هەموو جیهاندا بەشێوەیەکی فراوان، هەروەها ناساندنی کلتوری وڵاتەکەیان بە دەرەوە.

,

جێی ئاماژەیە جگە لە سارا دیار، خوێندكاری چه‌ند زانكۆیه‌كی دیکەی كوردستان و خوێندكارانی وڵاتانی سه‌نگافوره‌، كه‌مبۆدیا و به‌حرین له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بەشداربوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل