fbpx
Shadow Shadow

هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ نرخی دۆلاری له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم به‌رزكرده‌وه‌

10:47 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –شه‌هرام عه‌زیز

 

هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ سزا خستنە سەر عێراق لە ئەگەری دەرکردنی هێزەکانیان، كاریگه‌ری خۆی ده‌رخست و پاش تێپه‌ڕینی چەند کاتژمێرێک به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی.

.

فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار 400 دینار بوو”.

.

وتیشی، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە لە عێراق بە سزاخستنەسەر عێراق لە ئەگەری دەرکردنی هێزەکانیاندا.

.

فەرید محەمەد هۆشداری ئەوەیدا، ئەگەر سزاکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا نرخی 100 دۆلار دەگاتە 200 هەزار دیناریش.

.

هاوکات بە وتەی ئەو شارەزایەی دراو، نرخی تمەنی ئێرانیش زیاتر دابەزیوە و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر هەشت هەزار و 900 دیناری عێراقییە، هەروەها، نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 400 دینارە.

.

هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 157 هەزار و 500 دینارە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل