fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هاککردنی ئایفۆن “سەدان جار زیاتر لە مۆبایلەکانى دیکە ئاسانترە”

16:53 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بە پێچەوانەى بانگەشەى کۆمپانیاى ئەپڵەوە لەبارەى پارێزراویی مۆبایلى ئایفۆن لە هاککردن، کۆمپانیاییەکى بەریتانى ئاشکرایکردووە کە “مۆبایلى ئایفۆن سەدان جار زیاتر لەجۆرەکانى تر هاککردنیان ئاسانترە.”

.

بەپێى لێکۆڵینەوەیەک کە کۆمپانیاى Case24.comى بەریتانى ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە مۆبایلى ئایفۆن بەڕیژەى 167 جار لەچاو جۆرەکانى مۆبایلى تر هاککدەکرێت و زانیارییەکانى ناوى دەدزرێت.

.
کۆمپانیاکە سەرجەم ئەو بەڵگانەى شیکردووەتەوە کە مانگانە خەڵکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەناو گۆگڵدا سیرچیان کردووە بەمەبەستى بەدەستخستنى زانیارى بۆ هاریکارکردنیان لە هاککردنى چەند جۆرێکى مۆبایلدا.

.

کۆمپانیاکە ماوەیەکى زەمەنى دیاریکراوى وەرگرتووە و بۆى دەرکەوتووە کە “زیاتر لە 10 هەزار خەڵکى سێرچیان بۆ چۆنیەتى هاککردنى مۆبایلى ئایفۆن کردووە و لە بەرانبەریشدا 700 کەس بۆ چۆنیەتى بەدەستخستنى زانیارى بەمەبەستى هاککردنى مۆبایلى جۆرى سامسۆنگى کۆرى گەڕاون.”

.

کۆمپانیاى Case24.com ئەوەشى ئاشکراکردووە کە “گەڕان بۆ هاککردنى مۆبایلى جۆرى ئێڵ جى و سۆنیى و نۆکیا کەمتر لەچاو جۆرەکانى دیکەدا ڕوویداوە و تەنها 50 جۆرى گەڕان بەدواى چۆنیەتى وەرگرتنى زانیارى لەسەر هاککردنى مۆبایلى کۆمپانیاى سۆنیدا کراوە.”

.

ئەوە لەکاتێکدایە کە چوار مانگ لەمەوبەر کۆمپانیاى ئەپڵ بڕى ملیۆنێک دۆلارى تەرخانکرد بۆ هەر کەسێک کە بتوانێت مۆبایلى ئایفۆن هاک بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل