Shadow Shadow

هاوڵاتییە گیرخواردووەکانی شاخی پیرەمەگرون ڕزگارکران

23:33 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

دوای چەند کاتژمێرێک لە گیرخواردنیان لەسەر شاخی پیرە مەگرون، سێ هاوڵاتییەکە لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکران.

.

لە بەیاننامەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاندووە، درنگانێکی ئەمشەو ئەو سێ هاوڵاتییە ڕزگار کران کە بەهۆی ناشارەزاییەوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لە شاخى پیرەمەگرون گیریان خواردبوو.

.

یەکێک لەو هاوڵاتییانە ڕایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی دوێنێوە بەمەبەستی گەشتکردن بەرەو سەر لوتکەی شاخی پیرمەگرون بەڕێکەوتون، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش لەکاتی گەڕانەوەیاندا، بەهۆی سەختی ڕێگاکەوە گیران خواردبوو، بەڵام سەلامەتن و هیچ زیانێکییان پێنەگەیشتوەوە.

.

لەدوای ئاگادارکردنەوەیان، قائیمقامی قەزای دوکان و بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگرون و بەرگری شارستانی و پۆلیسی دارستان و ژینگە، دەستیان کرد بە هەوڵ و بەهاناوە چونی ئەو سێ هاوڵاتییەی دانیشتووی پیرەمەگروون، بەهۆی سەختی شوێنەکەوە، تیمەکانى فڕۆکەوانى سلێمانى هاوکارى تیمەکانى دیکەیان کرد، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان بکەن، بە ناچاری تیمی زیاتر ڕەوانەی شاخەکە کران بۆ ڕزگارکردنیان.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل