fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

هاوڵاتییەكی ئێرانی لە سلێمانى دەستگیرکرا

12:35 چوار شه‌ممه‌ 18 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى هاوڵاتییەكی ئێرانی و ڕادەستکردنى بە تیمە تەندروستییەکان ڕاگەیاند.

.

پۆلیس ئەمرۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند،مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەمەبەستی‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیاری‌ ڕاگرتنی‌ هاتوچۆ لەسنوری ڕاپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو ڕادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لەقەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و ڕەگەزنامەی ئێرانییەو تەمەنی 49 ساڵەو بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە ، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە ڕاپەڕین دەستگیركرا” .

.

پۆلیسی سلێمانی داوا لەهاوڵاتیان دەكات كە ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لەئێران‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە :104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، 105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل