Shadow Shadow

لە پێشانگاکان لەسەر بەناوکردن فێڵیان لێکراوە

هاوڵاتیانی عەرەبی هەرێم دەتوانن ئۆتۆمبێل بکەن بەناو خۆیانەوە

19:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بۆ لەمەودوا، هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن ئۆتۆمبێلی تابلۆی شارەکانی هەرێم بە ناویانەوە بکرێت، ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: ئەو بڕیارە کاریگەری لە سەر دۆخی ئەمنی نابێت.

.

فازیل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارە پێش پێنج مانگ لەمەوبەر دەرچووە، بەڵام هاوڵاتیانی عەرەب بەبڕیارەکەیان نەزانیوە.

.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر باسی لەوەکرد، لە پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل وکۆمپانیاکان فێڵ لەو هاوڵاتیە عەرەبانە کراوە کە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و بڕی 200 دۆلار لە بەرانبەر دابینکردنی بریکارنامە لێوەرگرتوون.

.

هاوکات کاروان سدیق، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس کوردى وت: ئەو بڕیارە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

.

کاروان سدیق وتیشی: بێ ئەوەی پێویست بە بڕیکارنامە، بەڵێنامە  و ڕەزامەندی ئاسایش بکات ئۆتۆمبێل دەکرێت بە ناویانەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، “هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن هەموو ژمارەیەک بە ناوخۆیانە تۆمار بکەن،  ژمارەی (٥٥٥) کە پێشتر تەنیا بە عەرەب دەدرا بە هەڵدەوشێتەوە نامێنێت.”

.

لەگەڵ ئەوەشدا تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری تابلۆی هەولێر بە ناوی هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە هیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت لە سەر دۆخی ئەمنی هەولێر پارێزگاکانی دیکەی هەرێم.”

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل