Shadow Shadow

مێسی و ڕۆناڵدۆ و سەڵاح لە دەرەوەی کێبڕکێکەن

هاوکێشەی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 گۆڕا

16:18 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی پێگە ئەوروپییەکان هاوکێشەی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2019 تەواو پێچەوانە بووەتەوە پێناچێت هیچ کام لە مێسی و ڕۆناڵدۆ و سەڵاح و ئەلیسۆن بتوانن نازناوەکە بەدەستبهێنن.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی بیتالاند بۆ ڕیزبەندی باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەو یاریزانانەی پێشتر پاڵێوراوبوون بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە و دوو  یاریزانی لیڤەرپوڵ چوونەتە پێشەوە بۆ کێبڕکێکردنی نازناوەکە.

.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە کردووە، شکستەکانی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە و ئەرجەنتین، بەدەستنەهێنانی چامپیۆنس لیگ لەلایەن رۆناڵدۆوە لەگەڵ یۆڤانتۆس، هەروەها شکستی سەڵاح لەگەڵ میسڕ لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئەو یاریزانانەی لە کێبڕكێکە دورخستووەتەوە.

.

بەپێی دوا ڕیزبەندییەکانی ئەو پێگەیە، ڤێرغل ڤاندایک، بەرگریکاری هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپوڵ، لەئێستادا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بوون بە باشترین یاریزانی جیهان.

.

بیتالاند ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا سادیۆ مانێی ئەستێرەی سەنیگالی و یانەی لیڤەرپوڵیش هاتووەتە کێبڕكێکەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا و ئەگەر نازناوەکە بەدەستبهێنێت، دەبێتە ڕکابەرێکی قورس.

.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ناسنامەی باشترین یاریزانی جیهان تائێستا دیارنییە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزان ڕکابەرییەتی لەسەر نازناوەکە دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل