fbpx
Shadow Shadow

هاوکاتى هەڕەشەکانی ئەردۆگان؛ ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی خۆی بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە

12:23 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیاند، دەشڵێت بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆیان.

,

شاندێکی بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هەسەدە کۆبوونەوە و باسیان لە هەوڵەکان بۆ ڕێگەگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش کردووە، پرسی کێشە و ئاستەنگەکانی دیکەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوە.

,

ئێریک هیڵ، فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە: “دۆزینەوەی چارەسەر و بەردەوامبوونی سەرنجەکان لەسەر تێکشکاندنی داعش لەکاتی ئێستادا گرنگە، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنى هەسەدە”.

,

هەروەها لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمریکا نزیکەی 80 بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی، لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە ناردووە بۆ هەسەدە.

,

هاوکات كریس مایر، به‌ڕێوه‌به‌ری بەشی گروپی كاركردن بۆ ڕیشه‌كێشكردنی داعش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووە: ”ئێمه‌ زۆر بەڕونى مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین و بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردن و ناردنی پاڵپشتیکردنی پێویستی سه‌ربازی بۆ هاوپەیمانە کوردەکانمان لە سوریا”.

,

کریس مایر ئاماژەی بەوشکردووە: “بۆ ئەمریکا گرنگه‌ تا هێزەکانی سوریای دیموکرات به‌رده‌وام بن له‌ شه‌ڕی تیرۆر، واشنتن بەردەوام دەبێت له‌ ناردنی چه‌ك و كه‌لوپه‌ل و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بۆیان، تا شه‌ڕی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی پێ بكه‌ن”.

,

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکراشیکردووە: “لەگەڵ ئەو هاوکاریانەشدا بۆ هێزە کوردییەکان، مانگانه‌ ڕاپۆرتی خۆمان ده‌ده‌ین بە تورکیا كه‌ به‌ بوونی ئه‌و هێزانه‌ نیگه‌رانە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چه‌ند چه‌ك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیمان بۆ ڕه‌وانه‌ كردوون”.

,

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئەیلولی 2019، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندبو، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی داهاتو ناوچەی ئارام بەپێی پلانەکەی تورکیا پێک نەیەت، ئەوا هێرشی سەربازی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام دەدەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل