fbpx
Shadow Shadow

"کاندیدکردنى پیاوێک کارێکى قورسە"

هاوپەیمانێتییەک داوادەکات ژنێک بۆ جێگرەوەى عەبدولمەهدى کاندید بکرێت

12:13 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان جەخت لە گرنگى کاندیدکردنى ژنێک بۆ سەرۆک وەزیران دەکاتەوە، کە شوێنى عادل عەبدولمەهدى بگرێتەوە.

.

عەبدوڵا خەربیت پەرلەمانتارى هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان بە رۆژنامەى شەرقولئەوسەتى ڕاگەیاندووە “ئەوەى گرنگە ئێستاى بیرى لێبکرێتەوە دیاریکردنى ژنێکە، نەک پیاوێک بۆ قۆناغى داهاتوو، بەمەرجى ئەوەى سەربەخۆ بێت لەهەر چالاکییەکى سیاسی پێشوو یان دواتردا”.

.

ڕونیشیکردووەتەوە “لەئێستادا کە دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانێکى سەربەخۆ لەناو پیاواندا قورسە، دەکرێت ژنێکى سەربەخۆى شارەزا کاندید بکرێت”.

.

یەکى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لە پۆستى سەرۆک وەزیران پەسەندکرد و بۆ ڕۆژى دواتر محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان نوسراوێکى ئاڕاستەى سەرۆک کۆمار کرد بۆ ئەوەى لەماوەى 15 ڕۆژدا کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران کاندید بکات، بەپێی ماددەى 76 ى دەستور.

.

هەرچەندە ئەو وادەیە بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام هێشتا لایەنەکان لەسەر دیاریکردنى کاندیدێک نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.

.

محەمەد بەلداوى ئەندامى پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى عێراقى ڕاگەیاندووە “کوتلە سیاسییەکان جموجۆڵیان دەستپێکردووە و تاوتوێی چوار ناو دەکەن، دواى دورخستنەوەى دەیان ناوى پێشنیازکراو بۆ سەرۆک وەزیران”.

.

وتیشى “ئێستا ئەوەى تەنها ماوەتەوە دیاریکردنى کەسێکە تا بۆ سەرۆک وەزیران کاندیدبکرێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیکردووەتەوە، دەبێت کاندیدەکە لەلایەن مەرجەعیەت و گەلەوە قبوڵکراو بێت، پێشبینیشیکردووە کۆتایی ئەم هەفتەیە ناوى کاندیدەکە ڕابگەیەنرێت دواى تەوافوقى کوتلە سیاسییەکان لەو بارەیەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل