Shadow Shadow

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیشاندا

09:16 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پابەندبونی خۆی بەبڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ قەدەغەکردنی فڕینی سەرجەم فڕۆکە سەربازییەکان بەسەر ئاسمانی عێراقدا ڕاگەیاند.

.

شەوی ڕابردوو 16ی ئابی 2019، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕاگەیاندراوێکی فەرمی دەربارەی بڕیارەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاوکردەوە.

.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاندووە، ” ڕێز لە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرن کە تایبەتە بە رێگریکردن لەبەکارهێنانی ئاسمانی عیراق بۆ فڕۆکە سەربازییەکان بەبێ مۆڵەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان”.

.

ڕۆژی پێنجشەممە 15ی ئابی 2019، عادل عەبدولمەهدی بڕیاریدا پێدانی مۆڵەتی فڕینی هەر فڕۆکەیەکی سەربازی بە سەر ئاسمانی عێراقدا بێ رەزامەندی ڕاستەوخۆی خۆی قەدەغە بکات.

.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاماژەی بەوەداوە “کاری لیژنە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عیراق بەردەوامە، لەو چوارچێوەدا هەر دوێنێ هەینی ڕاوێژکارە باڵاکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عیراق کۆبونەوەیەکی تایبەتەیان دەربارەی ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە  و گفتوگۆی بڕیارەکەیان کردوە”.

.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتوشیەتی “لەچوارچێوەی پاراستنی سەروەری خاکی عیراقدا پابەندی سەرجەم بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتی عیراق دەبن”.

.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی لەوەشکردوە، ئەوان لەسەر داوای حکومەتی بەغدا هاتوونەتە عێراق و بە هاوبەشی هێزە عێراقییەکان ئاسایشی ئەو وڵاتە لەمەترسی تیرۆر دەپارێزن.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل