Shadow Shadow

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامى جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دایەوە

21:01 چوار شه‌ممه‌ 21 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش لە وەڵامى وتەکانى جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عیراق بەردەوامە و یاسا و ڕێنماییەکانی ئەوان جێبەجێ دەکەن.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە شۆن ڕایان، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕونکردنەوەیەکدا لە تویتەر ڕایگەیاند: “کاری سەرەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، دژایەتیکردن و لەناوبردن و شکاندنی داعشە لە عێراق، بەردەوام دەبین لەو ئەرکە و هەروەها بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان”.

,

ئەم ڕونکردنەوەیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری ئەمنیداری گشتی دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەى خستەڕو: “ئەمریکا ڕێگای داوە بە فرۆکەى ئیسرائیلی کە خاکی عێراق ببەزێنن و بۆردوومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی بکەن”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل