Shadow Shadow

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوان.. هۆکارەکەى چی بووە؟

08:46 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دانینا بە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربازی ئەمریکی لە بەغدا بەڵام ڕەتیکردەوە بەهۆی هێرشەوە بوو بێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش دەڵێت، “ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تایبەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕی و دواتر بەهۆی کێشەى هونەرییەوە کەوتەخوارەوە و لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە هەڵگیرایەوە و هیچ کەسێکیش لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا یان هەڵگرتنەوەىی زیانی پێ نەگەیشتووە.”

.

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، “فڕۆکەکە لە جۆری MQ-1C و تایبەتە بە سوپای ئەمریکا و لە ناوچەى ڕەزوانییە لە ڕۆژئاوای بەغدا فڕیوە.”

ڕاشیگەیاند، “ڕووداوەکە چوارشەممەى پێشوو بووە نەک دوێنێ هەینی، ڕاگەیەنراوەکەش دوای بڵاوبوونەوەى وێنەى فڕۆکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکەش بەهۆی کێشەى هونەرییەوە بووە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل