fbpx
Shadow Shadow

هاوپەیمانی سائیرون بە فەرمی لەڕێى پەرلەمانەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی دەکات

20:37 دوو شه‌ممه‌ 04 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی و حکومەتی عێراق دەکات.

,

لە گەرمەى خۆپیشاندانەکانى عێراقدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2019، محەمەد غازی، ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانی سائیرون بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کوتلەکەمان بەشێوەیەکی ئاشکرا دەستیکردووە بە ڕێکارە یاساییەکانی، بۆ ئەوەی داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێبکات”.

,

ئەو ئەندامەى سائیرون ئەوەشى خستوەتەڕو: “هاوپەیمانێکەمان سێ ڕۆژە لە پەرلەمان دەستیکردووە بە مانگرتن، پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە و بەفەرمی داوا دەکەن عادل عەبدولمەهدی بچێتە پەرلەمان و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و حکومەتەکەی پێشکەش بکات و ئێمەش متمانەی لێوەربگرینەوە”.

,

ئەو هەنگاوانەى فراکسیۆنى سائیرون لەکاتێکدایە، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوامى هەیە و لەئێستادا لەهەوڵدان بچنە ناوچەى سەوزەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل